Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

43 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«کاتێک خەوتوون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە، ئەگەر هەستا ویادی خوای گەورەی کرد ئەوا گرێیەک دەکرێتەوە، ئەگەر دەستنوێژی گرت ئەوا گرێیەکی تر دەکرێتەوە، ئەگەر نوێژ بکات ئەوا هەموو گرێکان دەکرێنەوە، بۆیە ڕۆژی بەسەردا دێت بە دەروونێكی چالاك وپاك وئاسوودەوە، بەڵام ئەگەر وا نەکات (هەڵنەسێت بۆ نوێژ) ئەوا ڕۆژی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پیس وناڕەحەت وتەمەڵەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا -تووشی ڕوودان (الحدث) بوو- ؛ هەتاوەکو دەستنوێژ دەگرێتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت. (عەمرو دەڵێت) ووتم: ئەی ئێوە چیتان دەکرد؟ (ئەنەس) ووتی: یەك دەستنوێژگرتن بەس (ڕەوا) بوو بۆ كەسێکمان ؛ ئەگەر دەستنوێژەکەى نەشکایە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«پێنج شت لە فیترەتەوەیە (فیترەت: واتا کردەوە سروشتیە پاکەکان کە خۆشەویستن لای مرۆڤی باوەڕدار): خەتەنەکردن، و لابردنی موی دامێن، وكورتكردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆکەکان، ولابردنی مووی بن باڵ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر چوونە سەرئاو كردن ؛ ڕوو لە قیبلە مەكەن وپشتی تێمەكەن، بەڵکو ڕوو لە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکەن». ئەبو ئەیوب دەڵێت: «کاتێک هاتین بۆ شام، بینیمان سەرئاوەکان بەرەو ڕووی کەعبە دروستکراوە، بۆیە خۆمان لە ڕووکردنە قیبلە لادەدا، وداوای لێخۆشبوونمان لە خوای گەورە دەکرد».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە