Skip to content

«ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەم ماڵەى مندا دەیفەرموو:

«ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان ئاسان کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر ئاسان بکە».

«اللَّهُمَّ مَنْ وَلِيَ مِنْ أَمْرِ أُمَّتِي شَيْئًا فَشَقَّ عَلَيْهِمْ فَاشْقُقْ عَلَيْهِ، وَمَنْ وَلِيَ مِنْ أَمْرِ أُمَّتِي شَيْئًا فَرَفَقَ بِهِمْ فَارْفُقْ بِهِ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

هەرکەسێک کرا بە کاربەدەست لەسەر کاروباری مسوڵمانان، ئینجا فەرمانڕەوایەتیەکە گەورە یان بچووک بێت، گشتی یان بچووک -تایبەت- بێت، ئەگەر کاری لەسەریان قورس کرد ونەرمونیان نەبوو بەرامبەریان؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای کردووە لەسەری بەوەى خواى گەورەیش کاری لەسەر قورس بکات بەهاوشێوەی کردەوەکەى، و هەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروباری مسوڵمانان، وکاری لەسەریان ئاسان کرد ونەرمونیان بوو بەرامبەریان؛ -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆ کردووە بەوەى خواى گەورەیش کاری لەسەر ئاسان بکات وڕەحمی پێبکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

واجبە لەسەر ئەو کەسەی کە کاری مسوڵمانانی گرتە دەست ؛ نەرم ونیان بێت بەرامبەریان بەگوێرەی توانای.

پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.

ئەو پێوەرەی بەهەند وەردەگیرێت لەبابەتی نەرمونیانی یان توندبووندا ئەوەیە کە پێچەوانەى قورئان وسونەت نەبێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی مسلم (3/ 1458) (1828).

فتح ذي الجلال والاكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 367).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 224).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 419).