Skip to content

«نەهیمان لێکراوە ئەرکی ناڕەحەت بخەینە ئەستۆی خۆمان»

لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:

لەلای عومەر بووین، ووتی: «نەهیمان لێکراوە ئەرکی ناڕەحەت بخەینە ئەستۆی خۆمان».

كُنَّا عِنْدَ عُمَرَ فَقَالَ: «نُهِينَا عَنِ التَّكَلُّفِ».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لێیان ئەرکی ناڕەحەت بخەنە ئەستۆی خۆیان چونکە بارگرانی سەختی تێدایە بۆ سەر نەفس ؛ مەگەر پێویست وناچار بن، ئینجا ئەگەر ئەرکە ناڕەحەتەکە -تەکەلوفەکە- ؛ قسە یان کردەوە بێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

لەو تەکەلوفانەى ؛ نەهی لێکراوە: زۆر پرسیارکردن، یان تەکەلوف کردن لەشتێک کە زانست سەبارەتی نەبێت، یان توند بێت لە بابەتێکدا کە خواى گەورە ئاسان وفراوانی کردووە.

دەبێت مسوڵمان خۆی ڕابهێنێت لەسەر لێبووردەیی وتەکەلوف نەکردن لە وتە وکردەوە: لە خواردن وخواردنەوە وقسە وهەموو حاڵەتەکانیدا.

ئیسلام ئاینی ئاسانکارییە.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سەحیحی البخاري (9/ 95) (7293).

نزهة المتقين.

لمصطفى الخن وغيره (2/ 1136).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (6/ 391).

فتح الباري شرح صحيح البخاري.

لابن حجر (13/ 270).

النهاية في غريب الحديث والأثر.

لابن الأثير (4/ 196).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص930).