«هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار».
لە قەیسی کوڕی عاسیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار».
أتيتُ النبيَّ صلى الله عليه وسلم أُريدُ الإسلامَ، فأَمَرَني أن أغتَسِلَ بماءٍ وسِدرٍ.
قەیسی کوڕی عاسیم هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەیویست مسوڵمان بێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد كە خۆی بشوات بە ئاو وگەڵای كەنار ؛ چونكە گەڵاكانی ئەم دارە بۆ پاككردنەوە بەكاردێن وبۆنیان خۆشە.
خۆشۆردنی کافر پاش ئەوەى مسوڵمان دەبێت ؛ فەرمانیپێكراوە لەشەریعەتدا.
ڕێز وپایەداری ئاینی ئیسلام وگرنگیدانى بە لاشە وڕۆح پێکەوە.
تێکەڵبوونی ئاو بە شتە پاکەکان لە پاکێتی دەری ناکات.
پاككەرەوە نوێیەكان وەكو سابوون وهتد ؛ شوێنی گەڵای كەنار دەگرنەوە.
زیاتر (6)
سونەنی أبي داود (1/ 266) (355).
سونەنی الترمذي (1/ 595) (605).
سونەتی النسائي (1/ 109) (188).
معالم السنن (1/111).
ذخيرة العقبى (4/131).
شرح سنن أبي داود للعباد (54/ 10).