«لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێتە لای کاهینێک وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-».
«لَيْسَ مِنَّا مَنْ تَطَيَّرَ أَوْ تُطُيِّرَ لَهُ، أَوْ تَكَهَّنَ أَوْ تُكُهِّنَ لَهُ، أَوْ سَحَرَ أَوْ سُحِرَ لَهُ، وَمَنْ عَقَدَ عُقْدَةً، وَمَنْ أَتَى كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک دەفەرموێت: (لەئێمە نییە)؛ ئەمە هەڕەشەیە لە کەسانێک لە ئومەتەکەى کە هەندێک کردەوە دەکەن، لەو کردەوانەش: یەکەم: (ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا)، وبنچینەى وشەکە (الطیرة:شومیەتی) : لە هەڵدانى باڵندەوە هاتووە پێش کردنی کارێک لە سەفەرکردن یان بازرگانی یان هتد، ئەگەر باڵندەکە بەلای ڕاستدا بڕوات بەهیوا دەبێت وکارەکەى دەکات، ئەگەر بەرەو لای چەپ بچێت ئەوا ڕەشبین دەبێت وکارەکە ناکات، ئەمە دروست نییە بەهیچ شێوەیەک ئینجا مرۆڤ خۆی بیکات یان داوا بکات یەکێکی تر ئەمەی بۆ بکات، ونەهی کردن لەم بابەتە هەموو شتێکی بیستراو وبینراو دەگرێتەوە لە باڵندەکان وئاژەڵەکان ونەخۆشەکان وژمارە وڕۆژەکان وهتد. دووەم: (وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە) ؛ هەرکەسێک بانگەشەی زانینی غەیب بکات بەبەکارهێنانى ئەستێرەکان وشتی تر، یان بچێت بۆ لای کاهین وفاڵگرەوەکان -ئەوانەى بانگەشەی زانینی غەیب دەکەن-، ئەگەر باوەڕیان پێبکات لەوەى دەیڵێن لە زانینی غەیب، ئەوا کوفرى کردووە بە ئەوەى دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-. سێیەم: (وئەو کەسەی سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت)؛ ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خۆیان سیحر دەکەن، یان داوا لەکەسێکی تر دەکەن سیحریان بۆ بکات ؛ بۆ سوود یان زیانگەیاندن بە کەسێک، یان گرێ ببەستێت وسیحری لەسەر بکات بەفووکردن وخوێندنی تەڵەسیم وشتە حەرامکراوەکان.
...:
واجب بوونی تەوەکول بە خواى گەورە وباوەڕبوون بە قەزا وقەدەری، وحەرامبوونی شومیەتی وڕەشبینی وسیحر وفاڵگرتنەوە، یان پرسیارکردن لەکەسێک سەبارەتیان.
بانگەشەی زانینی غەیب ؛ شیرکە وپێچەوانەى تەوحیدە.
حەرامبوونی باوەڕکردن بە فاڵگرەوەکان وچوون بۆ لایان، وخوێندنەوەى ناولەپ وکوپ وئەستێرەکان وتێڕوانیان ئەگەرچیش تەنها بۆ خوێندنەوە بێت ؛ هەموو ئەمانە حەرامە.
زیاتر (11)
مسند البزار = البحر الزخار (9/ 52) (3578).
شرح السنة للبغوي (12/ 182).
مجموع الفتاوى (35/ 173).
القول المفيد على كتاب التوحيد.
لابن عثيمين (1/ 543).
التمهيد لشرح كتاب التوحيد.
لصالح آل الشيخ (ص315).
الجديد في شرح كتاب التوحيد.
لمحمد القرعاوي (ص242).
الملخص في شرح كتاب التوحيد.
لصالح الفوزان (ص217).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
7 کتێبەکانزیاتر (7)
- حكم السحر والكهانة(من أتى كاهناً فصدّقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد -صلى الله عليه وسلم- )
- حكم السحر والكهانة(من أتى كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد -صلى الله عليه وسلم- )،
- حكم السحر والكهانة(من أتى كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد -صلى الله عليه وسلم- )،
- عقيدة الأئمة الأربعة«لَيْسَ مِنَّا مَنْ تَطَيَّرَ أَوْ تُطِيِّرَ لَهُ، أَوْ تَكَهَّنَ أَوْ تُكُهِّنَ لَهُ، أَوْ سَحَرَ أَوْ سُحِرَ لَهُ»،
- كتاب التوحيدكتاب التوحيد للشيخ محمد بن عبد الوهاب((مَنْ أَتَى كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صلى الله عليه وسلم))
- كتاب التوحيدكتاب التوحيد للشيخ محمد بن عبد الوهاب((لَيْسَ مِنَّا مَنْ تَطَيَّرَ أَوْ تُطُيِّرَ لَهُ، أَوْ تَكَهَّنَ أَوْ تُكُهِّنَ لَهُ، أَوْ سَحَرَ أَوْ سُحِرَ لَهُ، وَمَنْ أَتَى كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صلى الله عليه وسلم))
- مطوية الرقيةالرقية الشرعية - 1" ليس منّا مَن تطيّر أو تُطير له، أو تكهّن أو تُكهّن له، أو سَحر أو سُحر له، ومن أتى كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد ".