«هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت
لە عەلیەوە دەڵێت: من پیاوێک بووم ئەگەر فەرموودەیەکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ خواى گەورە (بەهۆیەوە) سوودی پێ دەگەیاندم بە ویستی خۆی، وئەگەر یەکێک لە هاوەڵانی فەرموودەیەکی بۆم باس کردایە سوێندم دەدا، ئەگەر سوێندی بخواردایە ئەوا باوەڕم پێی دەکرد، وئەبوبەکر -فەرموودەیەکی- بۆم گێڕایەوە، وئەبوبەکر ڕاستی فەرموو، فەرمووی: بیستوومە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت»، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].
«مَا مِنْ رَجُلٍ يُذْنِبُ ذَنْبًا، ثُمَّ يَقُومُ فَيَتَطَهَّرُ، ثُمَّ يُصَلِّي، ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللهَ، إِلَّا غَفَرَ اللهُ لَهُ»، ثُمَّ قَرَأَ هَذِهِ الْآيَةَ: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} [آل عمران: 135].
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەربەندەیەك گوناهێک بکات، پاشان هەستێت و بەڕێكی وجوانی دەستنوێژ بگرێت، دواتر دوو ڕكات نوێژ بکات بەنیەتی تەوبەكردن لەم گوناهە، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].
استحلفته: جعلته يقسم بأنه سمعه من النبي عليه الصلاة والسلام.
پاش كردنی گوناهـ ؛ مسوڵمان ئامۆژگاری كراوە بە نوێژكردن پاشان داواكردنی لێخۆشبوون لە خوای گەورە.
فراوانی لێخۆشبوونی خواى گەورە -عز وجل-، وتەوبە وداواى لێخۆشبوون قبوڵ دەکات.
زیاتر (7)
سونەنی أبي داود (2/ 630) (1521).
سونەنی الترمذي (1/ 431) (406).
سونەنی کوبرای النسائی (10/ 51) (11012).
سونەنی ابن ماجه (2/ 403) (1395).
موسنەدی أحمد (1/ 179) (2).
فتح الباري لابن حجر (11/ 99).
النهاية في غريب الحديث والأثر (ص 674).