Skip to content

«هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە

لە زەیدی کوڕی خالیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە، وئەوەی پێویستی ماڵ ومنداڵی موجاهیدێك جێبەجێ بکات لە سەر خێر؛ ئەوا ئەو كەسەیش جیهادی ئەنجامداوە».

«مَنْ جَهَّزَ غَازِيًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَقَدْ غَزَا، وَمَنْ خَلَفَ غَازِيًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِخَيْرٍ فَقَدْ غَزَا».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك هۆکارەکانی سەفەركردن وپێداویستیەكان وەكو چەك وسواری وخواردن وخەرجی وهتد بۆ موجاهیدێك دابین بكات وپیشتیوانی بێت لەمەدا؛ ئەوا ئەو كەسە بە موجاهید دادەنرێت وحوكمی ئەوی هەیە، وپاداشتی جیهاد كردنی دەستدەكەوێت. وهەركەسێك سەرپەرشتیاری كاروباری موجاهیدێك بێت لە خێر وچاكەدا، ونوێنەری بێت لە سەرپەرشتیاریكردنی خێزانەكەی لەكاتی ئامادەنەبوونی؛ ئەوا ئەم كەسەیش بە موجاهید دادەنرێت وحوكمی ئەوی هەیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هاندان وئامۆژگاری مسوڵمانان بۆ هاوكاریكردنی یەكتر لەسەر خێر وچاكە.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەم فەرموودەیە هاندانی تێدایە بۆ چاكەكار بوون لەگەڵ ئەو كەسەی بەرژەوەندیەك یان ئەرك وكاروبارێكی مسوڵمانان جێبەجێ دەكات.

بنچینەیەكی گشتی: هەرکەسێک یارمەتی کەسێکی تر بدات لە پەرستنێک لە پەرستنەکان ئەوا وەکو پاداشتی ئەوی بۆ دەنووسرێت، بە بێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتی کەسی یەکەم کەم بکات.

سەرچاوەكان
زیاتر (14)

سەحیحی البخاري (4/ 27) (2843).

سەحیحی مسلم (3/ 1506) (1895).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 267).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص143).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (3/ 588).

لسان العرب.

لابن منظور (15/ 123).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (2/ 374).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 202).