«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)، ساڵ وەکو مانگی لێدێت، ومانگ وەکو هەفتەی لێدێت، وهەفتە وەکو ڕۆژی لێدێت، وڕۆژ وەکو کاتژمێرێکی لێدێت، وکاتژمێرێک وەکو سووتانى گەڵای دارخورمای لێدێت».
«لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَتَقَارَبَ الزَّمَانُ، فَتَكُونَ السَّنَةُ كَالشَّهْرِ، وَيَكُونَ الشَّهْرُ كَالْجُمُعَةِ، وَتَكُونَ الْجُمُعَةُ كَالْيَوْمِ، وَيَكُونَ الْيَوْمُ كَالسَّاعَةِ، وَتَكُونَ السَّاعَةُ كَاحْتِرَاقِ السَّعَفَةِ الْخُوصَةُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە یەكێك لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی قیامەت ئەوەیە کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)، یەك ساڵ وەکو یەك مانگ تێدەپەڕێت، ویەك مانگ وەکو یەك هەفتە تێدەپەڕێت، ویەك هەفتە وەکو یەك ڕۆژ تێدەپەڕێت، ویەك ڕۆژ وەکو یەك كاتژمێر تێدەپەڕێت، ویەك كاتژمێر وەكو سوتانی گەڵای -سەعفی- دارخورما تێدەپەڕێت.
...:
لە نیشانەكانی قیامەت: بەرەکەت لە کات نامێنێت یان كات بەخێرایی دەڕوات.
زیاتر (5)
موسنەدی أحمد (16/ 550) (10943).
معالم السنن (4/341).
فتح الباري (13/16).
شرح سنن أبي داود لابن رسلان (16/678).
تحفة الأحوذي (6/514).