«پێداچوونەوەی ئەم قورئانە بکەن
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پێداچوونەوەی ئەم قورئانە بکەن، سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بەدەستە خێرایی دەرچوونی قورئان (لە سینگ) خێراترە لە خۆ دەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە».
«تَعَاهَدُوا هَذَا الْقُرْآنَ، فَوَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَهُوَ أَشَدُّ تَفَلُّتًا مِنَ الْإِبِلِ فِي عُقُلِهَا».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بەپێداچوونەوەى قورئان وخوێندنی بەبەردەوامی بۆئەوەى مسوڵمان ئەوەى لەبەریکردووە لەبیری نەچێت، و-صلى اللە علیە وسلم- جەختی لەسەر ئەمە کردەوە بەوەى قورئان دەرچوونی لە سینگ خێراترە لە خۆدەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە لەنێوە ڕاستی قاچیدا، ئەگەر مرۆڤ بەردەوام پێداچوونەوە بۆ قورئان بکات ئەوا دەیگرێت و لەبیری ناچێت بەڵام ئەگەر پێداچوونەوە نەکات ئەوا دەڕوات و لەبیری دەچێت.
ئەو کەسەی قورئانی لەبەرە ئەگەر بەردەوام بێت لە سەر پێداچوونەوەی قورئان ئەوا دەیپارێزێت لەدڵیدا و لەبیری ناچێت بەویستی الله، ئەگەرنا ئەوا دەڕوات و لەبیری دەچێت.
لە سوودەکانى پێداچوونەوەى قورئان: بەدەستهێنانى پاداشت، وبەرزبوونەوەى پلەکانە لە قیامەتدا.
زیاتر (8)
سەحیحی مسلم (1/ 545) (791).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
تأليف سليم الهلالي (2/ 231).
رياض الصالحين من كلام سيد المرسلين (ص299) (1002).
شرح رياض الصالحين.
للشيخ محمد بن صالح العثيمين (4/ 657).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (13/ 5).