Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

37 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە، ئەگەر یەكێكتان خەوێکی بینی کە لێی دەترسا ئەوا باسی سێ جار تف بکات بە لای چەپیدا، وپەنا بگرێ بە خوای گەورە لە شەڕ وخراپەی، ئەگەر (وا ڕەفتار بكات) ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەوێکی خۆشی بینی ئەوا لە لایەن خوای گەورەوەیە؛ با حەمد وسوپاسی خودا بکات، وباسی بکات، وئەگەر جگە لە ئەوە ببینێت کە حەزی پێناکات، ئەوا لە شەیتانەوەیە، با پەنا بگرێت لە شەڕی ئەو خەوە وبۆ کەسی باس نەکات، كە بەم شێوەیە (ڕەفتار بكات) ئەوا هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێکی ئەعرابی^ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ووتی: ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک زیاتر لە ئەمانە ناکەم، کاتێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەو پیاوە بکات». ^[دەشتەكی: مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژین، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژین، وپێیان دەووترێت: دەشتەکی].
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە