«با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا ».
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا ».
«لَا يُمْسِكَنَّ أَحَدُكُمْ ذَكَرَهُ بِيَمِينِهِ وَهُوَ يَبُولُ، وَلَا يَتَمَسَّحْ مِنَ الْخَلَاءِ بِيَمِينِهِ، وَلَا يَتَنَفَّسْ فِي الْإِنَاءِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە ئەدەبەكانی ڕوونكردووەتەوە، لەوانەیش: نەهی كردووە لەوەی پیاو ئەندامی نێرینەی بەدەستی ڕاستی بگرێت لەكاتی میزكردندا، هەروەها نەهی كردووە لەوەی پیسی پێشەوە وپاشەوە لاببرێت بەدەستی ڕاست؛ چونكە دەستی ڕاست بۆ شتی ڕێزلێنراو دانراوە، ونەهی كردووە لەوەی مرۆڤ هەناسە بدات لەو پەرداخەی ئاوی تێدا دەخواتەوە.
ڕوونکردنەوەى پێشەنگی ئیسلام لە پاك وخاوێنی وئەدەبە جوانەكان.
دوورکەوتنەوە لە شتە پیس وبۆگەنەکان، ئەگەر ناچار بوو ڕاستەوخۆ دەستی لێبدات ؛ ئەوا دەبێت بە دەستی چەپ بێت.
ڕوونکردنەوەى ڕێزداری ڕاست ە ئەندامەکان وفەزڵی بەسەر چەپەوە.
کامڵێتی شەریعەتی ئیسلام وگشتیگری ڕێنمایی وفێرکاریەکانی.
زیاتر (6)
سەحیحی البخاري (1/ 42) (154).
سەحیحی مسلم (1/ 225) (267).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
للبسام (ص41).
تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.
لابن عثيمين (1/ 45).