أبو حامد محمد بن محمد بن محمد الغزَّالي
الإسم
ئەبو حامید موحەمەد کوڕی موحەمەد کوڕی موحەمەد ئەلغەزالی
اسم الشهرة
ئەبو حامیدی غەزالی
نبذة مختصرة
موحەمەد کوڕی موحەمەد کوڕی موحەمەد ئەلتوسی، ئەبو حامید ئەلغەزالی، لەساڵی 450 لەدایکبووە، ئوسوڵیەکی شافیعیە، چەند بەرهەم وناونیشانێکی هەیە لەوانەیش: "إحياء علوم الدين" و"المستصفى في أصول الفقه" وفي الفقه: "الوجيز" و"الوسيط" و"البسيط"، قووڵ بوویەوە لە نێو فەلسەفە پاشان لێی گەڕایەوە و وەڵامی دایەوە، پاشان قووڵ بوویەوە لە (عیلم ئەلکەلام) وبنچینە وپێشەکیەکانى بە ووردی فێربوو پاشان لێی پەشیمان بوویەوە پاش ئەوەى بۆی دەرکەوت پوچەڵە ودژیەکی تێدایە وناكۆكی هەیە لەنێوان شوێنكەوتووانی، ولە زانایانی (عیلم ئەلکەلام) بوو کاتێک وەڵامی خاوەن فەلسەفەکانى دایەوە ولەو کاتە ناونراوە بە بەڵگەى ئیسلام؛ چونکە بە جوانى وەڵامیانی دایەوە، پاشان ڕێگای (باتینیەکان:الباطنیة)ی گرتە بەر بەڵام لێی پاشگەز بوویەوە ودەریخست بیروباوەڕیان پوچەڵە؛ چونکە یاری دەکەن بە دەق وحوکمەکان، پاشان ڕێگای سۆفیگەرێتی گرتە بەر، ئیبن سەڵاح دەڵێت: (ئەبو حامید قسەی زۆر سەبارەتی کراوە وخۆیشی قسەی زۆری کردووە، بەڵام ئەم کتێبانەى -کە پێچەوانەى هەق وڕاستین- ئەوا ئاوڕی بۆ نادرێتەوە، بەڵام سەبارەت ئەم پیاوە بێدەنگ دەبین، ولێپرسینەوەى لای خوایە)، وزەهەبی دەڵێت: (لە سەرزەنشتکردنی فەلسەفەزانەکان کتێبی -التهافت-ی هەیە، وعەیبەیانی دەرخست ولە هەندێک شتدا کۆکە لەگەڵیان چونکە پێی وایە کە هەقە وبە پێی ئاینی ئومەتە، زانستی نەبوو سەبارەت بە دەقەکان وشارەزا نەبوو سەبارەت بە سونەت كە ڕەتی هەموو گومانێكی بەناو ئەقڵانی دەداتەوە، زۆر کتێبی "رسائل إخوان الصفا" دەخوێندنەوە وسەیری دەکرد کە ئەمیش شەڕێكی بێ چارەسەر ودەردێكی كوشندە وژەهرێکی بکوژە، ئەگەر ئەبو حامید لە گەورەی نێو ژیرەکان ودڵسۆز نەبوایە ئەوا تیادەچوو، بۆیە وریا بن وریا بن دەربارەی ئەم كتێبانە، بە ئاینەکەتان خۆتان دەرباز بکەن لە گومانەكانی سەردەمەكانی سەرەتا ئەگەر نا تووشی پشێوی ودووڵی دەبن)، ئەبوبەکر ئەلعەرەبی دەڵێت: (شێخمان ئەبو حامید فەلسەفەزانەكانی قوت دا و ویستی بیانڕشێنێتەوە بەڵام نەیتوانى)، قازی عیاز دەڵێت: (وشێخ ئەبو حامید خاوەنی باس وبەرهەمی جوان نییە، زیادەڕەوی کرد لە سۆفیگەرێتی وخۆی یەکلا کردەوە بۆ سەرخستنی مەزهەبەکەیان، وبانگەواز بوو لەمەدا، وبەرهەمێکی بەناوبانگی سەبارەتی نووسی -واتا: کتێبی "الإحياء"- لە هەندێک شوێنی كتێبەكەیدا ڕەخنەى لەسەرە، وگومانى خراپ لەسەری دروستبوو، وخوا سەبارەت بەنهێنیەکانى دەزانێت، وفەرمانى دەسەڵاتدار وفەتواى زانایان ئەوە بوو کە كتێبەكە بسوتێنرێت ولێی دوور بکەونەوە، بۆیە ئەمە جێبەجێ کرا)، وئیبن ئەلجەوزی دەڵێت: (ئەبو حامید -کتێبی- "الإحياء"ى دانا، وپڕی کرد لە فەرموودەى پوچەڵ، ونەیزانی کە پوچەڵن، قسەی کردووە لەسەر بابەتی -الکشف-، ولە یاسای فیقهـ دەرچوو)، ولەساڵی 505 وەفاتی کرد.