Skip to content

أبو بكر الصديق عبد الله بن أبي قحافة عثمان بن عامر القرشي التيمي

الإسم

ئەبوبەکر ئەلسیدیق عبد الله کوڕی ئەبی قوحافە عوسمان کوڕی عامر ئەلقورەیشی ئەلتەیمی

اسم الشهرة

ئەبوبەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت-

نبذة مختصرة

ئەبوبەکر ئەلسدیق؛ عبد الله کوڕی ئەبی قوحافە عوسمان کوڕی عامر ئەلقورەیشی ئەلتەیمی، خەلیفەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، یەکەم کەس بوو لە پیاوان مسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند، یەکێکە لەو دە کەسەی موژدەی چوونە بەهەشتیان پێدراوە، هاوەڵی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو ئەشکەوتەکەدا، لەو ڕووداوەدا ڕێز وپلەپایەى هاوەڵبوونی پێبەخشرا چونکە لەسەر ئەو ڕووداوە خواى گەورە ئایەتی دابەزاند لە قورئاندا کە هەتاوەکو قیامەت دەخوێندرێتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەیدا کرد، بەشداری هەموو جەنگەکانى کرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، باشترینی نێو ئەم ئومەتەیە لە پاش پێغەمبەرەکەى، پێشنوێژی -ئیمامەتی- بۆ خەڵکی کرد لە کاتی نەخۆشبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە تێیدا وەفاتی کرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتی فەرمووی: (ئەو كەسەی منی خستە پێش هەموو شتێك لە هاوەڵێتی وسامانیدا؛ ئەبو بەكرە، ئەگەر کەسێکم بکردایە بە خەلیلی خۆم -خەلیل: واتا ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی- ئەوا ئەبوبەکرم دەکرد بە خەلیلی خۆم؛ بەڵام برایەتی وخۆشەویستی لە ئیسلامدا) رواه البخاري، لەساڵی 13 کۆچی دواییکرد.

المراجع

زیاتر (1)
الطبقات الكبرى (3/126)، الاستيعاب (4/1614)، وفيات الأعيان (3/64)، الأعلام للزركلي (4/102).