أحمد بن عبد الحليم بن عبد السلام بن تيمية
الإسم
ئەحمەد کوڕی عبد الحلیم کوڕی عبد السلام کوڕی تەیمیە
اسم الشهرة
ئیبن تەیمیە
نبذة مختصرة
ئەحمەد کوڕی عبد الحلیم کوڕی عبد السلام کوڕی تەیمیە ئەلحەرانی، شێخی ئیسلام، پێشەوایەکی موجتەهیدی نوێکارە، لەساڵی 661 لەدایکبووە، دەریایەکە لە زانستی دەقی وئەقڵی، نمونەیە لە زیرەکی وخێرایی تێگەیشتن، حەزی نەدەکرد پێی بووترێت: (تقي الدين)، بەڵکو بەو ناوە ناسرا بوو وهەروەها بەناوى -شێخی ئیسلام-، زانا ئیبن دەقیقی عید سەبارەتی دەڵێت: (کاتێک کۆبوومەوە لەگەڵ ئیبن تەیمیە بینیم هەموو زانستەکان لە نێو چاویدایە، ئەوەى بیویستایە باسی دەکرد، وئەوەى نەیویستایە باسی نەدەکرد)، وئیبن حەجەر دەڵێت: (فێری فیقهـ بوو وشارەزا بوو، وپێشکەوت لە زانستی شەرعیدا وچەندەها بەرهەم ودانراوی هەیە، و وانەى دەوتەوە وفتوای دەدا، وپێشی هاوسەردەمەکانى خۆی کەوت، ونمونەیەک بوو لە خێرایی هێنانەوەى بەڵگەکان و بەهێزی دڵ، وزۆر باسکردنی بابەتی دەقی -گێڕانەوەکان- وئەقڵیەکان، وگفتوگۆ كردن لەسەر مەزهەبی پێشین وپاشینەكان)، ودانراو وبەرهەمی زۆری هەیە، زەهەبی دەڵێت: (لەوەیە بەرهەمەکانى لەم سەردەمەدا زیاتر لە 4000 بەشدا بێت یان زیاتر)، لەوانەیش: "درء تعارض العقل والنقل" و"منهاج السنة النبوية" و"الاستقامة" و"الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح" و"بيان تلبيس الجهمية" و"اقتضاء الصراط المستقيم لمخالفة أصحاب الجحيم"، لەساڵی 728 کۆچی دواییکرد.