أبي بن كعب بن قيس بن عبيد الأنصاري
الإسم
ئوبەی کوڕی کەعب کوڕی قەیس کوڕی عوبەیدی ئەنساڕی
اسم الشهرة
ئوبەی کوڕی کەعب -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
ئەبو مونزیر وئەبو توفەیل؛ ئوبەی کوڕی کەعب کوڕی قەیس کوڕی عوبەیدی ئەنساڕی خەزرەجی، هاوەڵێکی بەڕێزە، لە زانایانی نێو هاوەڵانە، عومەر دەڵێت: (ئوبەی لە گەورەکانە لەنێو مسوڵمانان)، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «(ئەی ئەبا مونزیر، ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەبەرتە مەزنترینە؟)، دەڵێت: ووتم: خوا وپێغەمبەرەکەى دەزانن. فەرمووی: (ئەی ئەبا مونزیر، ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەبەرتە مەزنترینە؟)، -ئوبەی- ووتی: {الله لا إله إلا هو الحي القيوم} دەڵێت: لەسەر سینگمی دا وفەرمووی: (والله زانست وزانیاری لەسەرت پیرۆز وئاسان بێت ئەی ئەبا مونزیر)، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (خواى گەورە فەرمانى پێکردووم کە بەسەرتدا بیخوێنم : {لم يكن الذين كفروا من أهل الكتاب}، ووتی: ئایا ناوی منی هێنا؟ فەرمووی: (بەڵێ)، ئەویش گریا». ناکۆکیەکی زۆر هەیە سەبارەت بە ساڵی وەفات کردنی، ووتراوە: ساڵی 19 یان 20 یان 32 بووە.