أحمد بن محمد بن حنبل الشيباني الإمام
الإسم
ئەحمەدی کوڕی موحەمەدی کوڕی حەنبەلی شەیبانی پێشەوا (ئیمام)
اسم الشهرة
ئەحمەدی کوڕی حەنبەل
نبذة مختصرة
ئەبو عبداللە؛ ئەحمەدی کوڕی موحەمەدی کوڕی حەنبەلی شەیبانی، پێشەوا (ئیمام)، لەساڵی 164 لەدایکبووە، یەکێکە لە پێشەوا وزانایانی ئیسلام، وگێڕانەوەکانى زۆر وناسراون، ئیمامی شافیعی سەبارەتی دەڵێت: (ئەحمەد پێشەوایە لە هەشت بابەتدا: فەرموودە، وفیقهـ ، وزمان، وقورئان، وهەژاری، وزوهد، و وەرەع، وسونەت)، بڕیار وهەڵوێستێکی بەناوبانگی هەیە لە فیتنەى دروستکراوی قورئان -خلق القرآن- کە بەڵگەیە لەسەر زانستی وئارامگرتنی، هەتاوەکو بە ئیمامی سونەت ناسراوە؛ بەمانای ئەوەى سونەتی ئاشکرا کرد لەکاتی بڵاوبوونەوەى بیدعەدا، ئەم نازناوە بۆ هەموو ئەوانەیە کە سونەت بڵاو دەکەنەوە وبانگەشەی بۆ دەکەن لە پێشەوایانی ئەهلی سونەت، بە پێچەوانەوەى ئیمام لە بیدعەدا بۆ هەموو ئەوانەیە کە دەردەکەون وبانگەشە بۆ بیدعە وداهێنراو دەکەن لە ئاینی ئیسلامدا، ولە بەرهەمەکانى: "المسند" و"الزهد" و"الأشربة" و"رسالة في المسيء صلاته" و"الرد على الزنادقة والجهمية" وجگە لەمانە، وهاوەڵانی زیاتر لە شەست هەزار مەسەلە وبابەتیان لێیەوە گێڕاوەتەوە، ومەزهەبێکی سەربەخۆی هەیە لە لق وبنچینەکاندا، و لەساڵی 241 کۆچی دواییکرد.