Skip to content

«ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».

«نَارُكُمْ جُزْءٌ مِنْ سَبْعِينَ جُزْءًا مِنْ نَارِ جَهَنَّمَ»، قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنْ كَانَتْ لَكَافِيَةً. قَالَ: «فُضِّلَتْ عَلَيْهِنَّ بِتِسْعَةٍ وَسِتِّينَ جُزْءًا كُلُّهُنَّ مِثْلُ حَرِّهَا».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئاگری دونیا بەشێکە لە حەفتا بەش لە ئاگری دۆزەخ، ئاگری قیامەت تین وهێزی گەرمی زیاترە لە ئاگری دونیا بە شەست ونۆ پلە، هەربەشێکی هێندەى گەرمی ئاگری دونیایە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئاگری دونیا بەسە بۆ سزادانی ئەوانەى لەنێو دۆزەخن، فەرمووی: شەست ونۆ هێندەی ئاگری دونیا گەرمە، هەربەشێکی وەکو گەرمی ئاگری دونیایە.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هۆشداری لە دۆزەخ بۆئەوەى خەڵکی دوور بکەونەوە لەو کردەوانەى دەبنە هۆی چوونە دۆزەخ.

مەزنێتی ئاگری دۆزەخ وسزای نێوی، وسەختی وتوندی گەرمیەکەى.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی البخاري (4/ 121) (3265).

سەحیحی مسلم (4/ 2184) (2843).

المفهم (7/178).

التوضيح (19/177).

عمدة القاري شرح صحيح البخاري (15/ 165).

فتح الباري لابن حجر (6/ 334).