Skip to content

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت

لە عەمرو كوڕی عامر كە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت. (عەمرو دەڵێت) ووتم: ئەی ئێوە چیتان دەکرد؟ (ئەنەس) ووتی: یەك دەستنوێژگرتن بەس (ڕەوا) بوو بۆ كەسێکمان ؛ ئەگەر دەستنوێژەکەى نەشکایە».

كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَوَضَّأُ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ، قُلْتُ: كَيْفَ كُنْتُمْ تَصْنَعُونَ؟ قَالَ: يُجْزِئُ أَحَدَنَا الْوُضُوءُ مَا لَمْ يُحْدِثْ.

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو نوێژێكی فەرز دەستنوێژێكی نوێی دەگرت ئەگەرچیش دەستنوێژەكەی نەشكا بێت ؛ ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشت وفەزڵ. ئەنجامدانی زیاتر لە یەك نوێژ بە یەك دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە بەمەرجێك دەستنوێژەكەی نەشكا بێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

زۆرینەی کردەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە دەستنوێژگرتن بۆ هەموو نوێژێک ؛ ئەمیش بۆ ئەنجامدانی چاكترین وكامڵترین.

سونەتە -موستەحەبە- بۆ هەموو نوێژێک دەستنوێژ نوێ بکرێتەوە.

ئەنجامدانی زیاتر لە یەک نوێژ بە یەک دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (3)

سەحیحی البخاري (1/ 53) (214).

شرح ابن بطّال (1/321).

إرشاد الساري لشرح صحيح البخاري (1/ 285).