«پێنج شت لە فیترەتەوەیە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«پێنج شت لە فیترەتەوەیە (فیترەت: واتا کردەوە سروشتیە پاکەکان کە خۆشەویستن لای مرۆڤی باوەڕدار): خەتەنەکردن، و لابردنی موی دامێن، وكورتكردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆکەکان، ولابردنی مووی بن باڵ».
«الفِطْرَةُ خمسٌ: الخِتَانُ والاستحدادُ وقصُّ الشَّارِبِ وتقليمُ الأظفارِ وَنَتْفُ الآبَاطِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتە پێنج كردەوە لە ئاینی ئیسلامە وسونەتی پێغەمبەرانە: یەكەم: خەتەنەكردن، بریتیە لەبڕینی پێستی زیادە لەسەر چووكی نێر، وبڕینی پێستی زیادەیە لەسەرەوەی ئەندامی مێینە ؛ لەبەشی سەرەوەی میتكە. دووەم: لابردنی موی دامێن سێیەم: كورتكرنەوە وبڕینی سمێڵ، بریتیە لە كورتكردنەوەی ئەو مووەی بەشی سەرەوەی لێوی پیاو دادەپۆشیت ؛ كورتكردنەوەی بەشێوەیەك لێو دەربكەوێت. چوارەم: بڕین وكورتكرنەوەی نینۆكەكان. پێنجەم: لابردنی مووی بن باڵ.
...:
سونەتەكانی پێغەمبەران كە خوای گەورە خۆشی دەوێت ولێی ڕازیە وفەرمانی پێدەكات ؛ بانگەشە دەكات بۆ كامڵی وپاكژی وجوانی.
بەردەوام بون لە سەر ئەنجامدانی ئەم کارانە وبێ ئاگا نەبیت لە ئەنجامدانیان.
ئەم كردەوانە سوودی ئاینی ودونیاییان هەیە، لەوانەش: جوانكردنی ڕواڵەت، وپاككردنەوەی لاشە، وبایەخدان بەپاكوخاوێنی، وپێچەوانەبوونەوەی كافرەكان، وجێبەجێكردنی فەرمانەكانی الله، وهتد.
لەفەرموودەی تردا سونەتی تر باسكراوە لەگەڵ ئەم پێنج كردەوەیە، لەوانەش: ڕیش هێشتنەوە، وسیواك كردن، وهتد.
زیاتر (9)
سەحیحی البخاري (7/ 160) (5891).
سەحیحی مسلم (1/ 222) (257).
عمدة الأحكام (ص44) (30).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (1/ 45).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
للبسام (ص58).
تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.
لابن عثيمين (1/ 72).