أسامة بن زيد بن حارثة الكلبي
الإسم
ئوسامە کوڕی زەید کوڕی حاریسە ئەلکەلبی
اسم الشهرة
ئوسامە کوڕی زەید کوڕی حاریسە -ڕەزای خوایان لێبێت-
نبذة مختصرة
ئوسامە کوڕی زەید کوڕی حاریسە کوڕی عەبدئەلعوزا کوڕی ئمرئی ئەلقەیس ئەلکەلبی، هاوەڵێکی بەڕێزە، کوڕی بەندەى ئازادکراو بوو لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- زەیدی کوڕی حاریس، خۆشەویست وکوڕی خۆشەویستی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردیە فەرماندەى سوپایەک بۆ ڕزگارکردنی شام، لەکاتێکدا لە نێو سوپاکە گەورەکانى نێو هاوەڵانی تێدا بوو وەکو عومەر وئەوانى تر، بەڵام نەیتوانی ئەم ئەركە جێبەجێ بكات بەهۆی وەفات كردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ بەڵام دواتر ئەبو بەكری سدیق ئەركێكی تری پێسپارد، لە ئوسامەوە هاتووە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- من وحەسەنی لەباوەشدەکرد ودەیفەرموو: (خوایە من خۆشیانم دەوێت، تۆش خۆشیانت بوێت)، لەساڵی 54 کۆچی دواییکرد.