Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

9 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئیمانداران -یان: لەسەر ئومەتەکەم-؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو نوێژێکدا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ھەرکەسێک سەلامم لێبکات، ئەوا خوای گەورە ڕۆحم دەکاتەوە بەبەردا بۆئەوەی وەڵامی سەلامەکەی بدەمەوە».
سەنەدەکەی (حەسەن)ە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«چەند کەسێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نهێنیدا (لە ماڵەوەدا)؟ یەکێک لەوان وتی: من هەرگیز ژن ناهێنم، ویەکیان وتی: من هەرگیز گۆشت ناخۆم، ویەکیان وتی: من هەرگیز لەسەر جێگای خەوم ناخەوم. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وفەرمووی: «ئایا باسی ئەو کەسانە چییە کە ئاوا وئاوا دەڵێن؟ من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم-».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئەی دایکی ئیمانداران هەواڵم پێ بدە سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا قورئان دەخوێنیتەوە؟ ووتم: بەڵێ، ووتی: «ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قورئان بوو».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە لەفەرموودەیەکی درێژدا
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو سەركەوتن دەبەخشێت، خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت»، سەهل دەڵێت: كاتێك بەیانیان بەسەردا هات ؛ هەموویان ڕۆیشتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، هەریەكێكیان هیوای وابوو ئاڵاكە بە ئەو بدرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «کوا عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب؟»، ووترا: ئەو چاوی ئێش وئازاری هەیە، بۆیە ناردیان بە دوایدا وهێنایان، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی کردە نێو چاوەکانییەوە ونزای بۆ کرد؛ بۆیە باش بوو وەکو ئەوە وابێت کە هەرگیز ئێش وئازاری نەبوو بێت، وئاڵاکەی پێدا، وپێی فەرمووی:«لە سەرخۆ بڕۆ هەتا دەچیتە نزیک خاکی ئەوان، پاشان بانگیان بکە بۆ ئیسلام، وهەواڵیان پێ بدە سەبارەت بە مافەکانی خوای گەورە لە ئیسلامدا، والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە