«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُعْجِبُهُ التَّيَمُّنُ، فِي تَنَعُّلِهِ، وَتَرَجُّلِهِ، وَطُهُورِهِ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی خۆش بوو بەلای ڕاست دەستپێبكات لە هەموو ئەو شتانەی كە شیاوی ڕێزلێنانە، لەوانەیش: دەستپێكردن بە پۆشینی نەعلی پێی ڕاست، لە کاتی ڤژ وڕیش شانەکردن و چەورکردنی بەلای ڕاست دەستی پێدەکرد، ولە دەستنوێژگرتندا لەسەرەتادا پێ ودەستی ڕاستی دەشۆرد.
نەوەوی دەڵێت: ئەمە بنچینەیەكی جێگیرە لە شەریعەتدا، ئەویش ئەوەیە هەرشتێك بۆ ڕێزلێنان بێت وەكو پۆشینی جل وشەڕواڵ وگۆرەوی وچوونە مزگەوت وسیواك وكل کردن، ونینۆك کردن وسمێڵ كورتكردنەوە، وشانەكردن ولابردنی مووی بن باڵ وتاشینی سەر، وسەلامدانەوە لە نوێژ، وشۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن، ودەرچوون لەسەرئاو، وخواردن وخواردنەوە، وتەوقەكردن، ودەست دان لە بەردە ڕەشەكە، وجگە لەمانە كە هاومانان ؛ ئەوا سوننەتە لای ڕاست پێش بخرێت، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوەی ڕێزلێنانەوە بێت ؛ وەكو دەرچوون لە مزگەوت وچڵم فڕێدان وتارەت گرتن وداكەندنی جل وشەڕواڵ وگۆرەوی وهتد، ئەوا لێرەدا سوننەتە لای چەپ پێش بخرێت، ئەمانە هەمووی بەهۆی ڕێز وشەرەفمەندی لای ڕاستە.
(دەستپێكردنی بەڕاست پێ خۆشبوو)؛ ئەمانە دەگرێتەوە: دەستپێكردن بە كردەوەكان بە دەستی ڕاست، وپێی ڕاست، ولای ڕاست، وپێدانی شت بەدەستی ڕاست.
نەوەوی دەڵێت: هەندێك لە ئەندامەكانی دەستنوێژ سوننەت نییە سەرەتا لای ڕاست بشۆردرێت ؛ ئەمانیش بریتین لە: گوێیەكان ودەستەكان (هەتا مەچەك) وگۆناكان -ڕوو- هەموویان بەیەكەوە دەشۆردرێن یەك جار، ئەگەر نەتوانرا وەكو بۆ نمونە كەسێك دەستێكی نەبوو ؛ ئەوا لای ڕاست پێشدەخات.
زیاتر (2)
سەحیحی البخاري (1/ 45) (168).
سەحیحی مسلم (1/ 226) (268).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- ما لا يسع أطفال المسلمين جهله«كَانَ النَّبِيُّ ﷺ يُعْجِبُهُ التَّيَمُّنُ فِي تَنَعُّلِهِ، وَتَرَجُّلِهِ، وَطُهُورِهِ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ»[21].
- ما لا يسع أطفال المسلمين جهله«كَانَ النَّبِيُّ ﷺ يُعْجِبُهُ التَّيَمُّنُ فِي تَنَعُّلِهِ، وَتَرَجُّلِهِ، وَطُهُورِهِ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ»[130].
- مشروع منهاج زادكزادك 2 طالب نهائي«كَانَ اَلنَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم يُعْجِبُهُ اَلتَّيَمُّنُ فِي تَنَعُّلِهِ، وَتَرَجُّلِهِ، وَطُهُورِهُ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ»
- نبراس طالب (2)نبراس طالب (2) «فقد كَانَ اَلنَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم يُعْجِبُهُ اَلتَّيَمُّنُ فِي تَنَعُّلِهِ، وَتَرَجُّلِهِ، وَطُهُورِهُ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ».
- نبراس طالب (3)نبراس طالب 3«كَانَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم يُعْجِبُهُ التَّيَمُّنُ، فِي تَنَعُّلِهِ، وَتَرَجُّلِهِ، وَطُهُورِهِ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ»