«وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم-».
أُنْزِلَ عَلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ ابْنُ أَرْبَعِينَ، فَمَكَثَ بِمَكَّةَ ثَلَاثَ عَشْرَةَ سَنَةً، ثُمَّ أُمِرَ بِالْهِجْرَةِ، فَهَاجَرَ إِلَى الْمَدِينَةِ، فَمَكَثَ بِهَا عَشْرَ سِنِينَ، ثُمَّ تُوُفِّيَ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.
ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە پاش ئەوەى وەحی دابەزی، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا تەمەنی شەست وسێ ساڵ بوو.
...:
گرنگیدانى هاوەڵان بە سیرەی -ژیاننامەی- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
زیاتر (3)
سەحیحی البخاري (5/ 45) (3851).
سەحیحی مسلم (4/ 1826) (2351).
عمدة القاري شرح صحيح البخاري (16/ 303).