Skip to content

«مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)

لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)، سەبارەت بەم ساتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ...} [إبراهيم: 27]، واته: {ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتمانە) لە ژیانی دونیا ...}».

«المُسْلِمُ إِذَا سُئِلَ فِي القَبْرِ: يَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ»، فَذَلِكَ قَوْلُهُ: {يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ} [إبراهيم: 27].

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

ئیماندار لە گۆڕدا پرسیاری لێدەكرێت لەلایەن دوو فریشتەوە كە بەم كارە ڕاسپێردراون؛ ئەوانیش بەناوەكانی مونكەر ونەكیر، بەندەی ئیماندار شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی ئەمە وتەی دامەزراو وبەجێیە كە خوای گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ...} [إبراهيم: 27]، واته: {ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتمانە) لە ژیانی دونیا...}.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

پرسیارکردن لە نێو گۆڕدا هەق وڕاستییە.

فەزڵ ونیعمەتی خوای گەورە لەسەر بەندە ئیماندارەكانی لە دونیا وقیامەتدا ؛ ئەمیش بەوەی جێگیر ودامەزراویان دەكات لەسەر وتەی ڕاست وبەجێ ئەویش (شایەتمانە).

فەزڵ وپلەوپایەی شاهێدی دان بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- ومردن لەسەر ئەم بیروباوەڕە.

خوای گەورە ئیمانداران جێگیر ودامەزراو دەكات: لە دونیادا بەوەی جێگیرن لەسەر ئیمانەكەیان، ولەسەر ڕێبازی ڕاست بەردەوام دەبن، ولە كاتی مردندا ؛ لەسەر تەوحید -یەك خوا پەرستی- دەمرن، ولە نێو گۆڕدا ؛ لەكاتی پرسیاركردنی فریشتەكان.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی البخاري (6/ 80) (4699).

سەحیحی مسلم (4/ 2201) (2871).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 498).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 386).