«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت».
لە عبداللەی کوڕی مالیکی کوڕی بوحەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت».
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا صَلَّى فَرَّجَ بَيْنَ يَدَيْهِ حَتَّى يَبْدُوَ بَيَاضُ إِبْطَيْهِ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سوجدەی ببردایە بۆشایی زۆری دەخستە نێوان دەستەكانی لەكاتی سوجدە بردندا ؛ هەریەكێك لە دەستەكانی دوور دەخستەوە لەو بەشەی لاشەی كە لێیەوە نزیكە، وهەتا سپێتی بن باڵی دەردەکەوت ئەمیش ئاماژەیە بۆ زێدەڕۆیی لە دوورخستنەوەی باڵەكان لە تەنیشتەكانی لاشە.
سوننەتە -موستەحەبە- بەم شێوازە سوجدە ببات؛ کە بریتیە لە دوورخستنەوەى باڵەکان لە تەنیشتەکانى لاشە.
ئەو نوێژخوێنەی لە نوێژی كۆمەڵدایە ؛ ئەگەر كەسی تەنیشتی بەم شێوازە تووشی ئازار بێت، ئەوا ڕێگەپێدراو نییە بەم شێوازە سوجدە ببات.
دوورخستنەوەى ئەندامەکان (دوورخستنەوەی هەردوو باڵەکان لە لایەکانى لاشە، ودوورخستنەوەى سک لە ڕانەکان) ؛ حیکمەت وسوودی زۆری تێدایە، لەوانەش: ئاماژەیە بۆ چالاکی وحەزکردن بە نوێژ ئەنجامدان، وئەگەر نوێژخوێن پشت ببەستێت بە هەموو ئەندامەکان لە کاتی سوجدە بردندا ؛ ئەوا هەموو ئەندامێک مافى خۆی وەردەگرێت لە پەرستن. ووتراوە: نزیكترە لە سادەیی وملكەچبوون، وئەندامەكان چاكتر جێگیر دەبن لەسەر زەویدا، هەروەها ئەندامەكان لە یەكتر جیا دەبنەوە ومافی خۆیان وەردەگرن لە سوجدە بردندا.
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (1/ 87) (390).
سەحیحی مسلم (1/ 356) (495).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
للبسام (ص162).
تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.
لابن عثيمين (2/ 207).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (1/ 134).