Skip to content

«ئیماندار تانەدەر ونەفرەتكار وجوێندەر ودەمشڕ نییە».

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئیماندار تانەدەر ونەفرەتكار وجوێندەر ودەمشڕ نییە».

«لَيْسَ الْمُؤْمِنُ بِالطَّعَّانِ وَلاَ اللَّعَّانِ وَلاَ الفَاحِشِ وَلاَ البَذِيءِ».

(الترمذي) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە تانەدان لە خەڵكی وباسكردنی عەیب وكەموكورتیەكانیان وجوێندان ونەفرەت كردن وبەد گۆیی وبەد كاری وبێ شەرمی لە قسە وكردەوەدا ؛ هەموو ئەمانە لە سیفەت وڕەوشتی ئیماندار نییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

نەبوونی -نەفی كردنی- ئیمانی كەسێك لە دەقە شەرعییەكاندا بەهۆی كردنی كردەوەیەكی حەرامە یان وازهێنانە لە واجبێك.

هاندان وئامۆژگاری بە پاراستنی ئەندامەكان لە وتە وكردەوە خراپەكان، بەتایبەتی زمان.

سیندی دەڵێت: بەكارهێنانی پلەی بەراوردی باڵا (الطعّان:تانەدەر، اللعّان:نەفرەتكار) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تانەدان ونەفرەت كردن بە كەمی لەسەر ئەو كەسەی شایستەیە ؛ ئەمە زیانی نابێت بۆ سیفەتەكانی كەسی ئیماندار.

سەرچاوەكان
زیاتر (3)

سونەنی الترمذي (3/ 520) (1977).

تحفة الأحوذي (6/ 95).

مجموع الفتاوى (12/ 478).