Skip to content

پیاوێک باسکرا لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە شەو خەوتووە هەتاوەکو بەیانی بەسەردا هاتووە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەوە پیاوێکە شەیتان میزی کردووەتە نێو گوێیەکانی، -یان فەرمووی-: نێو گوێی».

لە عبد اللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

پیاوێک باسکرا لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە شەو خەوتووە هەتاوەکو بەیانی بەسەردا هاتووە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەوە پیاوێکە شەیتان میزی کردووەتە نێو گوێیەکانی، -یان فەرمووی-: نێو گوێی».

ذُكِرَ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلٌ نَامَ لَيْلَهُ حَتَّى أَصْبَحَ، قَالَ: «ذَاكَ رَجُلٌ بَالَ الشَّيْطَانُ فِي أُذُنَيْهِ، أَوْ قَالَ: فِي أُذُنِهِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پیاوێك شەو خەوت هەتاوەكو خۆری بەیانی بەسەردا هات وهەڵنەساوە بۆ ئەنجامدانی نوێژە فەرزەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوە پیاوێكە شەیتان میزی كردووەتە نێو گوێیەكانی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

مەکروهیەتی وازهێنان لە شەونوێژ وهۆکاری ئەم وازهێنانە شەیتانە.

هۆشداریدان سەبارەت بە شەیتان كە دادەنیشێت بۆ مرۆڤ لەسەر هەموو ڕێگایەك؛ بۆئەوەی بێتە نێوان ئەو وگوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار -عز وجل-.

ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (هەڵنەسا بۆ نوێژ) مەبەست لێی نوێژكردنە بەشێوەیەكی گشتی، یان مەبەستی لێی نوێژێکی دیاری کراوە، واتا شەونوێژ یان نوێژی فەرز.

تەیبی دەڵێت: بەتایبەت باسی گوێی كرد، ئەگەرچیش چاو گونجاوترە باس بكرێت وەكو ئاماژەكردنێك بۆ قورسی خەو، بەڵام لەڕاستیدا گوێیەكان سەرچاوەی یەكەمی ئاگا وهۆشن، و بەتایبەت باسی میزی كرد؛ چونكە ئاسانتر دەچێتە نێو بۆشاییەكان ودەمارەكانەوە، بۆیە دەبێتە هۆی تەمەڵبوونی هەموو ئەندامەكان.

سەرچاوەكان
زیاتر (12)

سەحیحی البخاري (4/ 122) (3270).

سەحیحی مسلم (1/ 537) (774).

بهجة الناظرين.

لسليم الهلالي (2/ 328).

نزهة المتقين.

لمجموعة من الباحثين (2/ 834).

فتح الباري شرح صحيح البخاري.

لأحمد العسقلاني (3/ 28).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (5/ 193).

المنهاج شرح صحيح مسلم بن الحجاج.

النووي (6/ 64).