Skip to content

«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان بە خوای گەورە وەکو پێویست بێت، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان بە خوای گەورە وەکو پێویست بێت، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچنە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێنەوە».

«لَو أَنَّكُمْ تَتَوَكَّلُونَ عَلَى اللهِ حَقَّ تَوَكُّلِهِ، لَرَزَقَكُمْ كَمَا يَرْزُقُ الطَّيْرَ، تَغْدُو خِمَاصًا وَتَرُوحُ بِطَانًا».

(الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات بۆئەوەى تەنها پشت بەخواى گەورە ببەستین -عز وجل- بۆ هێنانی سوود ولابردنی زیان لەبابەتی ئاینی ودونیایی، چونکە ئەوەى دەبەخشێت وسوود دەگەیەنێت وزیانت توش دەکات تەنها الله یە -سبحانە وتعالى- بەپێی حیکمەتی خۆی، ودەبێت ئێمە ئەو هۆکارانە جێبەجێ بکەین کە دەبنە هۆی هێنانى سوود ودوورخستنەوەى زیان لەگەڵ پشت بەستن بە الله، هەرکاتێک بەم شێوەیە بووین ئەوا خواى گەورە ڕزقمان پێدەبەخشێت هەروەکو چۆن ڕزق دەبەخشیت بە باڵندەکان بەیانیان بە برسێتیەوە لە شوێنی خۆیان دەردەچن، پاشان ئێوارە بەسکی تێرەوە دەگەڕێنەوە، وئەم کردارە لەلایەن باڵندەوە جۆرێکە لە بەکارهێنانى هۆکارەکان کە هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانى ڕزق بەبێ تەمەڵی ودواکەوتن.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵی تەوەکول (پشت بەستن بە خودا)، کە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی هێنانی ڕزق.

تەوەکول بە الله واتای ئەوە نییە کە هیچ هۆکارێک نەگیرێتەبەر، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە تەوەکولی ڕاستەقینە پێچەوانەی دەرچوونی بەیانیان وئێوارانی مرۆڤ نییە بۆ داواکردنی ڕزق.

گرنگیدانی شەریعەت بە کردەوەکانی دڵ، چونکە تەوەکول بە خودای گەورە کرداری دڵە.

پەیوەست بوون تەنها بە هۆکارەکان کەموکورتیە لە ئایندا، و وازهێنان لە هۆکارەکان کەموکورتیە لە ئەقڵدا.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سونەنی الترمذي (4/ 166) (2344).

سونەنی ابن ماجه (5/ 266) (4164).

موسنەدی أحمد (1/ 332) (205).

التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية (ص103).

فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين.

للعباد (ص152).

الأحاديث الأربعون النووية وعليها الشرح الموجز المفيد.

لعبد الله المحسن (ص91).