پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».
سُئِلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ أَكْثَرِ مَا يُدْخِلُ النَّاسَ الْجَنَّةَ، فَقَالَ: «تَقْوَى اللهِ وَحُسْنُ الْخُلُقِ»، وَسُئِلَ عَنْ أَكْثَرِ مَا يُدْخِلُ النَّاسَ النَّارَ فَقَالَ: «الْفَمُ وَالْفَرْجُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی ڕووندەکاتەوە کە لە گەورەترین هۆکارەکانى چوونە بەهەشت، دوو شتن: تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی. تەقوای خواى گەورە: ئەوەیە لەنێوان خۆت وسزای خواى گەورە بەربەستێک دابنێیت، وئەمیش بەئەنجامدانى فەرمانپێکراوەکان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان دەبێت. وڕەوشت جوانی: بریتیەلە ڕووخۆشی وچاکەکاری وئازار نەدان. ولە گەورەترین هۆکارەکانى چوونە دۆزەخ، دوو شتن: زمان ودامێن. لە تاوانەکانى زمان: درۆکردن وغەیبەت وبوهتان کردن وهتد. ولە تاوانەکانى دامێن: زینا ونێربازی وهتد.
لە هۆکارەکانی چوونە بەهەشت ؛ هەندێک هۆکار هەن کە پەیوەندی هەیە بە خوای گەورەوە، لەوانەش: تەقوای خوای گەورە، وهەندێک هۆکار هەیە پەیوەستە بە بەندەکانەوە، لەوانەش: ڕەوشت جوانی.
ترسناکی زمان لەسەر خاوەنەکەى، ولە هۆکارەکانى چوونە دۆزەخە ئەگەر لەتاواندا بەکاریبهێنێت.
ترسناکی شەهوەتە حەرامکراوەکان وداوێن پیسی لەسەر مرۆڤ، ولە هۆکارەکانى چوونە دۆزەخە.
زیاتر (11)
سونەنی الترمذي (3/ 536) (2004).
سونەنی ابن ماجه (5/ 318) (4246).
موسنەدی أحمد (13/ 287) (7907).
توضيح الأحكام من بلوغ المرام.
للبسام (7/ 509).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 369).
فتح ذي الجلال والإكرام.
لابن عثيمين (6/ 453).
سبل السلام بشرح بلوغ المرام.
للصنعاني (2/ 696).