Skip to content

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد».

لە عبداللە کوڕی زەیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد».

أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَوَضَّأَ مَرَّتَيْنِ مَرَّتَيْنِ.

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێجار ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ؛ ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی دوو جار دەشۆرد، دوو جار ڕووی دەشۆرد -ودوو جار ئاوی ڕادەدایە نێو دەمی ودەری دەكرد، ودوو جار ئاوی هەڵدەمژیە نێو لووتی وپەرشی دەكرد-، ودوو جار دەست وپێیەكانی دەشۆرد.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن یەك جار ؛ واجبە، وزیاتر لە یەك جار ؛ سونەتە.

هەندێجار شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن دوو جار ؛ ڕێگەپێدراوە.

ئەوەی ڕێگەپێدراوە سەبارەت بە جارەكانی مەسحكردنی سەر ؛ بریتیە لە یەك جار.

سەرچاوەكان
زیاتر (2)

سەحیحی البخاري (1/ 43) (158).

إرشاد الساري لشرح صحيح البخاري (1/ 244).