Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

15 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
سەحیحە فەرموودەی یەکەم: (موسلیم) گێڕاویەتیەوە، و فەرموودەی دووەم: (ئەحمەد) و(دارمی) گێڕاویانەتەوە.
«ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە وتەمەڵ مەبە، ئەگەر ناخۆشیەکت تووش بوو، مەڵێ ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە، بەڵکو بڵێ: (قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ،)^، چونکە ووتنی (ئەگەر) دەرگا بۆ شەیتان دەکاتەوە بۆئەوەى کاری خۆی بکات». ^(واتە: ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە». ووتی: هیچ، مەگەر ئەوە نەبێت من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشت دەوێن». ئەنەس ووتی: ئاسوودە نەبووین بە هیچ شتێك هێندەی ئاسوودەییمان بەم فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن»، هەروەها ئەنەس ووتی: من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەرم خۆشدەوێت، وهیوادارم لەگەڵ ئەوان بم بە خۆشەویستیم بۆیان، ئەگەرچیش كردەوەكانم وەكو كردەوەكانی ئەوان نابێت.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان». دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا زانیمان سەبارەت بە بکوژەکە، ئەی بۆچی کوژراوەکە دەچێتە دۆزەخەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئەو سوور بوو ومەبەستی کوشتنی هاوەڵەکەی بوو».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
الله فەرموویەتی:من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بەڕاستگۆیی داوای شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان، ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە