Skip to content

«ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا

لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا، ومن تەنها دابەشکارم، وخواى گەورە دەبەخشێت، وبەردەوام ئەم ئومەتە (پەیڕەوانی هەق) دامەزراون لەسەر فەرمانى خواى گەورە، وئەوەى پێچەوانەیان دەبێتەوە ؛ زیانیان پێناگەیەنێت، هەتاوەکو فەرمانى خواى گەورە (بۆ لێپرسینەوە) دێت».

«مَنْ يُرِدِ اللهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ، وَإِنَّمَا أَنَا قَاسِمٌ، وَاللهُ يُعْطِي، وَلَنْ تَزَالَ هَذِهِ الْأُمَّةُ قَائِمَةً عَلَى أَمْرِ اللهِ، لَا يَضُرُّهُمْ مَنْ خَالَفَهُمْ، حَتَّى يَأْتِيَ أَمْرُ اللهِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک خوای گەورە خواستی خێری بۆی بوێت ؛ ئەوا تێگەیشتن لە ئاینی پێدەبەخشێت، و-صلى اللە علیە وسلم- تەنها دابەشکارە وئەوەى خودا بەخشیوویەتی لە ڕزق وزانست وهتد ئەو تەنها دابەشی دەکات، وئەوەى دەبەخشێت لەڕاستیدا تەنها الله یە، بەڵام شتەکانى تر تەنها هۆکارن ؛ سوودیان دەبێت بە ئیزنی الله، وپەیڕەوانی هەق لەم ئومەتە بەردەوام دامەزراون لەسەر فەرمانى خواى گەورە، وئەوەى پێچەوانەیان دەبێتەوە ؛ زیانی بۆیان نابێت، هەتاوەکو قیامەت دێت.

واتای وشەکان

.....:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵ ومەزنێتی زانستی شەرعی وفێربوونی وفێرکردنی وئامۆژگاریکردن بۆ پابەند بوون پێوەى.

پابەندبوون بە هەق وبانگەوازیکردن بۆی ؛ دەبێت بوونی هەبێت لەم ئومەتەدا، ئەگەر کۆمەڵانێک پشتگوێی بخەن ئەوا کۆمەڵی تر هەیە ئەم ئەرکە بخاتە ئەستۆی خۆی.

تێگەیشتن لە ئاین ئاماژەیە بۆئەوەى خودا خواستی خێری بۆ بەندەکەى دەوێت -سبحانە وتعالى-.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ویست وفەرمانى الله دەبەخشێت، وهیچ شتێک موڵکی ئەو نییە -صلى اللە علیە وسلم-.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (1/ 25) (71).

سەحیحی مسلم (2/ 718) (1037).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 485).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 324).

فتح ذي الجلال والإكرام.

لابن عثيمين (6/ 424).

سبل السلام بشرح بلوغ المرام.

للصنعاني (2/ 688).