Skip to content

السؤال

س4: كيف تتوضأ؟

پ٤ : چۆن دەستنوێژ دەگریت؟

الجواب

ج:بغسل الكفين ثلاثًا.

والمضمضة والاستنشاق والاستنثار ثلاثًا.

  • والمضمضة: جعل الماء في الفم ومجه وطرحه.
  • والاستنشاق: جذب الماء بالهواء إلى داخل الأنف بيمينه.
  • والاستنثار: وهو إخراج الماء من الأنف بعد الاستنشاق بيساره.
  • ثم غسل الوجه ثلاثًا.
  • ثم غسل اليدين إلى المرفقين ثلاثًا.
  • ثم مسح الرأس تقبل بيديك وتدبر، وتمسح الأذنين.
  • ثم غسل الرجلين إلى الكعبين ثلاثًا.

هذا هو الأكمل، وقد ثبت ذلك عن النبي ﷺ في أحاديث في البخاري ومسلم، رواها عنه عثمان وعبد الله بن زيد وغيرهما،

وقد ثبت أيضًا عنه في البخاري وغيره:

«أنه توضأ مرة مرة، وأنه توضأ مرتين مرتين» بمعنى: أنه يغسل كل عضو من أعضاء الوضوء مرة، أو مرتين.

ج:شۆردنی دەستەکان -هەتاوەکو مەچەک- سێ جار.

ئاو ڕادان لە دەم ولوت سێ جار .

وئاوڕادانە نێو دەم ودەرکردنی المضمضة-: بریتیە لەوەى بەچنگی دەست ئاو بخەیتە نێو دەم وئەملاوئەولای پێبکەیت لەناو دەمدا -وەکو غەڕغەڕە کردن- وپاشان ئاوەکە فڕێ بدەیت بۆئەوەى دەم لەپاشماوەى خۆراک وشتی تر پاک بێتەوە.

وئاو هەڵمژینە نێو لووت -الإستنشاق-: هەڵمژینی هەوا لەگەڵ چنگی ئاو بەدەستی ڕاست بۆ نێو لووت.

ودەرکردنی -پەرش کردنی- ئاو (إستنثار): بریتیە لە دەرکردنی ئاوەکە بەدەستی چەپ پاش ئەوەى هەڵی مژیە نێو لووتی.

پاشان شۆردنی دەموچاو سێ جار.

پاشان شۆردنی دەستەکان لە سەری پەنجەکان هەتاوەکو ئانیشکیش دەشوات- ؛ سێ جار.

پاشان مەسح کردن بەسەر سەردا، بە لەپی دەست لەپێشەوە پاشان بردنی بۆ پاشەوەى سەر، وهەروەها مەسحکردنی گوێیەکان.

پاشان شۆردني پێیەکان هەتاوەکو شۆردنی پەلە پێیەکان ؛ سێ جار.

ئەمە تەواوترین شێوازی دەستنوێژکردنە، ئەمە گێڕدراوەتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە ولە (بخاري) و (مسلم)دا هاتووە، کە لەلایەن هاوەڵی بەڕێز عوسمان و عبداللەی کوڕی زەید وهتد گێڕدراوەتەوە.

هەروەها هاتووە لە (بخاري) وهتد: (أنه توضأ مرة مرة، وأنه توضأ مرتين مرتين) واتە: (یەک جار -ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی- شۆرد، ودوو جار -ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی- شۆرد)، واتە: هەرئەندامێک لەوانەى لەکاتی دەستنوێژگرتن دەبێت بشۆردرێن ؛ یەک جار دەیانی شۆرد یان دوو جار.