Skip to content

سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت

لە زوبەیری کوڕی عەوامەوە دەڵێت:

کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».

لَمَّا نَزَلَتْ: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} [التكاثر: 8]، قَالَ الزُّبَيْرُ: يَا رَسُولَ اللهِ، وَأَيُّ النَّعِيمِ نُسْأَلُ عَنْهُ، وَإِنَّمَا هُمَا الْأَسْوَدَانِ التَّمْرُ وَالْمَاءُ؟ قَالَ: «أَمَا إِنَّهُ سَيَكُونُ».

(الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
حديث حسن
شیکردنەوە

كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت} ؛ واتا پرسیارتان لێدەكرێت لەسەر ئەو نیعمەتانەی الله پێتانی بەخشی، زوبەیری كوڕی عەوام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەتیان ؟! لەکاتێکدا ئەو نیعمەتانە شتێكی وا نین كە لێپرسینەوەیان لەسەر بكرێت تەنها خورما وئاون ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لێپرسینەوەتان لێدەكرێت لەسەر نیعمەتەكان هەرچەندە لەسەر ئەم حاڵەیش بن، چونكە ئەوانە دوو نیعمەتی گەورەن لە نیعمەتەكانی پەروەردگار.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

جەختکردنەوە لەسەر شوکر وسوپاسکردنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەسەر نیعمەتەکان.

لەڕۆژی قیامەتدا بەندە لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە نیعمەتەکان ؛ ئەگەر زۆر یان کەم بن.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سونەنی الترمذي (5/ 375) (3356).

سونەنی ابن ماجه (5/ 262) (4158).

شرح سنن ابن ماجه للسيوطي (ص: 307).

تحفة الأحوذي (9/203).

مرشد ذوي الحجا والحاجة إلى سنن ابن ماجه والقول المكتفى على سنن المصطفى (25/ 251).