«من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم، وسەری دەردەکرد کاتێک لە ئیعتیکاف بوو؛ منیش دەمشۆرد لەكاتێكدا لە سووڕی مانگانەدا بووم». ^(ئیزار: جلێکە لە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشە دا دەپۆشێت).
كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا وَالنَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ كِلاَنَا جُنُبٌ، وَكَانَ يَأْمُرُنِي، فَأَتَّزِرُ، فَيُبَاشِرُنِي وَأَنَا حَائِضٌ، وَكَانَ يُخْرِجُ رَأْسَهُ إِلَيَّ وَهُوَ مُعْتَكِفٌ فَأَغْسِلُهُ وَأَنَا حَائِضٌ.
دایكی ئیمانداران عائيشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی هەندێك حاڵەتی تایبەتی خۆی دەكات لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: ئەو خۆی دەشۆرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی لەشگران بوونیان ؛ لە یەك تەشت ئاودا، وهەردوویان ئاویان لێدەردەهێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە بچێتە لای لەكاتی سوڕی مانگانەدا ؛ فەرمانی پێدەكرد بەوەی لە ناوكەوە هەتاوەكو ئەژنۆی دابپۆشێت، ودەچووە لای بەبێ جووتبوون، و-صلى اللە علیە وسلم- ئیعتیكافی دەكرد لە مزگەوتدا، سەری دەردەكرد بۆ عائیشە وئەویش سەری دەشۆرد؛ لەكاتێكدا لە سوڕی مانگانەدا بوو لە ماڵەكەیدا.
...:
ڕێگەپێدراوە پیاو وهاوسەرەكەی خۆیان بشۆن ؛ بە بەکارهێنانى یەک تەشت لە ئاو.
چێژ وەرگرتن وچوونە لای ئافرەتی حەیزدار ؛ ڕێگەپێدراوە، بەمەرجێک جووتبوون ڕوونەدات لە ئەندامی زاوێیەوە، ولاشەی ئافرەتەکە پاکە.
سونەتە ئافرەتی حەیزدار ئیزار بپۆشێت کاتێک مێردەکەى دەچێتە لای بۆ چێژوەرگرتن. (ئیزار: هەر جلێكە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشە دابپۆشێت)
بەکارهێنانى ئەو هۆکارانەى کە دەبنە ڕێگر لە کردنی حەرامکراو.
ئافرەتی حەیزدار ؛ قەدەغەیە لەسەری بچێتە نێو مزگەوتەوە.
ڕێگەپێدراوە ئافرەتی حەیزدار دەستی بەر هەرشتێک بکەوێت ؛ ئەگەر تەڕ یان وشک بێت، لەوانەش شۆردنی قژ و شانەكردنی.
جوانی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خێزانەکانى.
(1/ 255) (319).
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (1/ 67) (299 - 301).
سەحیحی مسلم (1/ 244) (297).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (1/ 66).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
للبسام (ص79).
تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.
لابن عثيمين (1/ 76).