«ئەگەر خواى گەورە بڕیاریدا بۆ هەربەندەیەک لەهەر پارچە زەویەکدا بمرێت ؛ ئەوا وایلێدەکات بۆ پێویستیەک بچێت بۆ ئەو شوێنە».
لە مەتەر کوڕی عوکامیسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر خواى گەورە بڕیاریدا بۆ هەربەندەیەک لەهەر پارچە زەویەکدا بمرێت ؛ ئەوا وایلێدەکات بۆ پێویستیەک بچێت بۆ ئەو شوێنە».
«إِذَا قَضَى اللَّهُ لِعَبْدٍ أَنْ يَمُوتَ بِأَرْضٍ جَعَلَ لَهُ إِلَيْهَا حَاجَةً».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات ئەگەر خواى گەورە قەزا وقەدەری وابێت لەسەر بەندەێەک لە خاکێک بمرێت وئەو لەو شوێنە نەبێت؛ ئەوا پەروەردگار وادەکات ئەو کەسە بچێت بۆ ئەو شوێنە بۆ پێویستیەک بۆیە ئەویش دەچێت، ولەوێ ڕۆحی دەکێشرێت.
...:
فەرموودەکە جەخت لەسەر ئەم ئایەتە دەکاتەوە کە خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ﴾ واتە: ﴿هیچ کهسیش نازانێت لهسهر چ زهویهک دهمرێت و کۆتای بهژیانی دێت (ههروهها کاتی مردن و چۆنیهتیهکهیشی شاراوهیه)﴾
زیاتر (2)
سونەنی الترمذي (4/ 23) (2146).
تحفة الأحوذي (6/ 299).