الحسن بن علي بن أبي طالب
الإسم
حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب
اسم الشهرة
حەسەنی کوڕی عەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-
نبذة مختصرة
حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب ئەلهاشمی ئەلقورەشی؛ ئەبو موحەمەد، نەوەى پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-، لە ساڵی 3 لەدایکبووە، وپێنجەم وکۆتا خەلیفەی -جێنشینی- راشیدین بووە، لە مەدینە لەدایکبووە ودایکی فاتیمەى زەهرایە کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ویەکەم منداڵی بووە، ژیر و لەسەرخۆ وخۆشەویست بووە بۆ خێر وچاکەکردن، یەکێک بووە لە زمان پاراو وڕەوانبێژترین کەس لە نێو هاوەڵانی سەردەمی خۆیدا، وبیست جار حەجی کردووە لەسەر پێیەکان، دەستی لە فەرمانڕەوایی وخیلافەت هەڵگرت بۆ موعاویە لە ساڵی 41، وئەم ساڵە ناونراوە بە ساڵی -الجماعة:کۆمەڵ وکۆبوونەوە- چونکە مسوڵمانان یەک دەنگ وکۆک بوون، پاشان حەسەن لە مەدینە نیشتەجێ بوو هەتاوەکو لەوێ کۆچی دواییکرد، ودەووترێت بە ژەهر خواردن کوژراوە، وماوەى خیلافەتەکەى شەش مانگ وپێنج ڕۆژ بووە، ولە ساڵی 50 کۆچی دواییکرد.