حذيفة بن حسل بن جابر العبسي
الإسم
حوزەیفە کوڕی حیسل کوڕی جابر ئەلعەبسی
اسم الشهرة
حوزەیفە کوڕی یەمان -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
حوزەیفە کوڕی حیسل کوڕی جابر ئەلعەبسی، باوکی تووشی خوێن ڕشتن بوو (كەسێكی كوشت) بۆیە ڕایکرد بەرەو مەدینە، هاوپەیمان ویەکگرتوو بوو لەگەڵ بەنی عەبدئەلئەشهەل، بۆیە خەڵکی بە یەمان بانگیانکرد؛ چونکە هاوپەیمان بوو لەگەڵ یەمانیە، وهاوسەرگیری کرد لەگەڵ ئافرەتێک وحوزەیفە لە مەدینە لەدایکبوو، وحوزەیفە وباوکی مسوڵمان بوون، وحوزەیفە ئامادەى جەنگی خەندەق وجەنگەکانى پاشتریش بوو، وئیمامی عومەر کردیە فەرمانڕەوا بەسەر مەدائینەوە، ودەسەڵاتدار بوو لەسەر ئەو ناوچەیە هەتاوەکو ئیمامی عوسمان کوژرا وپاش چل ڕۆژیش لە بەیعەتدان بە ئیمامی عەلی، ولە هەردوو سەحیحدا هاتووە کە ئەبو دەردائـ بە عەلقەمەى ووت: ئایا ئەو کەسەتان تێدا نییە کە خاوەنی نهێنییە جگە لە ئەو کەسی تر نایزانێت؟ واتا مەبەستی حوزەیفەیە، هەروەها لە هەردوو سەحیحدا هاتووە کە ئیمامی عومەر پرسیاری لە حوزەیفە کرد سەبارەت بە فیتنەکە، وحوزەیفە ئامادەى فەتح وڕزگارکردنەکانى عێراق بوو، ولە ساڵی 36 کۆچی دواییکرد.