Skip to content

الحسن بن يسار البصري

الإسم

حەسەن کوڕی یەسار ئەلبەسڕی

اسم الشهرة

حەسەنی بەسڕی

نبذة مختصرة

حەسەن کوڕی یەسار ئەلبەسڕی؛ ئەبو سەعید، تابیعیە فەقیهێکی زۆر تێگەیشتوو بووە وزۆر فەرموودەى گێڕاوەتەوە، لە ساڵی 21 لە مەدینە لەدایکبووە، وپێشەوای خەڵکی بەسڕە بووە، وبەناوبانگترین زاناى سەردەمی خۆی بووە، یەکێک بووە لە زانا فەقیهە ڕەوانبێژە ئازاکان، وزۆر خودا پەرست بووە، ولە شاری بەسڕە ژیاوە، وپلەپایەى بەرز بوو لە نێو دڵی خەڵکیدا ودەچوو بۆ لای فەرمانڕەواکان فەرمانى چاکەى پێیان دەکرد ونەهی لێیان دەکرد لە خراپەكاری، ولە لۆمەى کەس نەدەترسا، وچەند هەڵوێستە وڕووداوێکی هەیە لەگەڵ حەجاجى کوڕی یوسف، وسەلامەت بوو لەوەى ئازاری بدات، وکاتێک عومەری کوڕی عبد العزیز بوو بە خەلیفە نامەیەکی بۆ حەسەن نووسی: من تووشی ئەم تاقیکردنەوەیە بووم؛ کەسانێکم بۆ بدۆزەرەوە یارمەتیم بدەن لەم تاقیکردنەوەیەدا. حەسەن وەڵامی دایەوە: ئەوانەى خەریکی دونیان؛ تۆ ئەوانت ناوێت، وئەوانەیشى كە خەریکی کردەوەن بۆ قیامەت؛ ئەوانیش تۆیان ناوێت، بۆیە داواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە. ولە ساڵی 110 ك وەفاتی كرد.

المراجع

زیاتر (1)
تاريخ ابن معين، رواية الدوري (4/ 176) معجم الأدباء، إرشاد الأريب إلى معرفة الأديب (3/ 1023) مغاني الأخيار في شرح أسامي رجال معاني الآثار (1/ 207) الأعلام للزركلي (2/ 226)