Skip to content

بۆ نمونە ئەگەر ئافرەت کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تووشی سوڕی مانگانە بوو، لەکاتێکدا هێشتا نوێژی نیوەڕۆی نەکردووە، ئایا دەبێت ئەو نوێژە بە قەزا بگێڕێتەوە لەپاش پاکبوونەوە؟

السؤال

پ1:

بۆ نمونە ئەگەر ئافرەت کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تووشی سوڕی مانگانە بوو، لەکاتێکدا هێشتا نوێژی نیوەڕۆی نەکردووە، ئایا دەبێت ئەو نوێژە بە قەزا بگێڕێتەوە لەپاش پاکبوونەوە؟

س21: إذا حاضت المرأة الساعة الواحدة ظهرًا مثلًا، وهي لم تصلّ بعد صلاة الظّهر، فهل يلزمها قضاء تلك الصلاة بعد الطّهر؟

الجواب

و1:

لەمەدا ناکۆکی هەیە لەنێوان زانایان، تێیاندایە دەڵێت: لەسەری نیە نوێژەکە قەزا بکاتەوە؛ چونکە کەمتەرخەم نەبووە، وگوناهبار نابێت؛ لەبەرئەوەى ڕێگەپێدراوە نوێژ دوا بخات بۆ کۆتایی کاتەکەى.

وهەندێکیان دەڵێن: دەبێت نوێژەکە قەزا بکاتەوە؛ واتا : قەزاکردنەوەى ئەو نوێژە، چونکە گشتیە کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هەرکەسێک بگات -بەئەنجامدانى- ڕکاتێک لە نوێژ ئەوا گەیشتووە -بەئەنجامدانى- نوێژەکە -لەکاتی خۆیدا-».

وباشتر وایە ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە؛ چونکە یەک نوێژە، وهیچ ناڕەحەتیەک نیە لە قەزاکردنەوەى.

ﺟ21: في هذا خلافٌ بين العلماء، فمنهم من قال: إنه لا يلزمها أن تقضي هذه الصلاة؛ لأنها لم تفرط، ولم تأثم؛ حيث إنه يجوز لها أن تؤخّر الصلاة إلى آخر وقتها.

ومنهم من قال: إنه يلزمها القضاء، أي: قضاء تلك الصلاة؛ لعموم قوله ﷺ:

«مَنْ أَدْرَكَ رَكْعَةً مِنَ الصَّلَاةِ فَقَدْ أَدْرَكَ الصَّلَاةَ» [1].

[5] تقدم تخريجه.

والاحتياط لها: أن تقضيها؛ لأنها صلاةٌ واحدةٌ، لا مشقة في قضائها.