Skip to content

«خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە ـ زیناکردنـەـ کە الله نەهی لێکردووە

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کەسە ئەلئەسلەمیەکەی ڕەجمکرد؛ هەستا وفەرمووی:

«خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە ـ زیناکردنـەـ کە الله نەهی لێکردووە، هەرکەسێک ئەم کارەی کرد؛ با خۆی دابپۆشێت وخۆی ئاشکرا نەکات مادام الله دای پۆشیوە، وبا تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله، هەرکەسێک نهێنی خۆیمان بۆ ئاشکرا بکات؛ ئەوا حوکمی الله ی بەسەردا جێ بە جێ دەکەین».

«اجْتَنِبُوا ‌هَذِهِ ‌الْقَاذُورَةَ الَّتِي نَهَى اللَّهُ عَنْهَا فَمَنْ أَلَمَّ فَلْيَسْتَتِرْ بِسِتْرِ اللَّهِ وَلْيُتُبْ إِلَى اللَّهِ، فَإِنَّهُ مَنْ يُبْدِ لْنَا صَفْحَتَهُ نُقِمْ عَلَيْهِ كِتَابَ اللَّهِ عز وجل».

(الحاكم والبيهقي) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

ئیبن عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا پاش ئەوەی ماعزی كوڕی مالكی ئەسلمەمی ڕەجم كرد -ڕەزای خوای لێبێت- لەسەر زینا كردن، وتاری دا وفەرمووی: دوور بكەونەوە لەو گوناهە پیس وبێزراو وقێزەونانەی كە خوای گەورە نەهی لێ کردون، وهەركەسێك تووشی شتێكیان بوو؛ ئەوا دوو شتی لەسەر واجبە: یەكەم: خۆی دابپۆشێت چونكە خوای گەورە دایپۆشیووە وتاوانەكەی بۆ كەس باس نەكات. دووەم: دەستبەجێ تەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله وپێداگیر نەبێت لەسەر كردنی تاوانەكە، ئەوەی تاوانەكەی بۆمان دەربخات ئەوا حوكمی خوای گەورەی بەسەردا جێبەجێ دەكەین كە لە قورئاندا هاتووە سەبارەت بەو تاوانە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هاندان بۆئەوەی بەندەی تاوانبار خۆی دابپۆشێت، وتەوبە بكات لەو تاوانەی کردویەتی لەنێوان خۆی وپەروەردگاری.

تاوان ئەگەر گەیشتە لای فەرمانڕەوا ئەوا دەبێت حوکمی شەریعەتی بەسەردا جێبەجێ بكات.

واجبێتی دوورکەوتنەوە لە تاوان وگوناهەکان، وتەوبە کردن لێیان.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

المستدرك على الصحيحين للحاكم (4/ 272) (7615).

سونەنی الكبرى البيهقي (8/ 572).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (8/ 435).

فتح ذي الجلال والاكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (5/ 370).

توضِيحُ الأحكَامِ مِن بُلوُغ المَرَام.

للبسام (6/ 249).

شرح الزرقاني على موطأ الإمام مالك (4/ 235).