Skip to content

«هەرکەسێک بەیانیان یان ئێواران بچێت بۆ مزگەوت، ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا.

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هەرکەسێک بەیانیان یان ئێواران بچێت بۆ مزگەوت، ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا.

«مَنْ غَدَا إِلَى الْمَسْجِدِ أَوْ رَاحَ أَعَدَّ اللهُ لَهُ فِي الْجَنَّةِ نُزُلًا، كُلَّمَا غَدَا أَوْ رَاحَ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە كە هەركەسێك بێت بۆ مزگەوت بۆ پەرستن یان زانست یان مەبەستێكی خێری تر ؛ لە هەركاتێكدا: سەرەتا یان كۆتایی ڕۆژ ئەوا الله شوێن ومیوانداری تایبەتی بۆ ئامادە دەكات لە بەهەشتدا، هەركاتێك كە دێت بۆ مزگەوت لە سەرەتا یان لە كۆتایی ڕۆژدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵ وپلە وپایەى چوون بۆ مزگەوت، وئامۆژگاری کردن بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانى نوێژی فەرز بەجەماعەت -بەکۆمەڵ- لە مزگەوتدا، ئەوەی دوا دەكەوێت لە نوێژی بەكۆمەڵ لە مزگەوتدا چەندێك خێر وفەزڵ وپاداشت ومیوانداری لەدەستی خۆی دەدات ! كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- ئامادەی كردووە بۆئەوانەی سەردانی ماڵەكەی دەكەن.

ئەگەر خەڵكی ڕێز بگرن لەو كەسەی دێت بۆ ماڵەكانیان، وخواردنی پێشكەش بکەن، ئەوا خوای گەورە -تبارك وتعالی- بەخشندەترە لە خوڵقێنراوەكانی! بۆیە هەركەسێك سەردانی ماڵەكەی بكات ڕێزی لێدەنێت، وپلە وپایەی بەرز وگەورەی بۆ ئامادە كردووە.

دەبێت مرۆڤ ئاسوودە وبەختەوەر بێت بە ڕۆیشتن بەرەو مزگەوت؛ چونكە پاداشت ومیوانداری بۆ ئامادە دەكرێت هەركاتێك بچێت بۆ مزگەوت لەسەرەتای ڕۆژ یان لە كۆتاییدا بەپێی هاتن وڕۆیشتنەكانی.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سەحیحی البخاري (1/ 133) (662).

سەحیحی مسلم (1/ 463) (669).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 153).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (2/ 166).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 204).