«لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن».
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن».
«سَيَكُونُ فِي آخِرِ أُمَّتِي أُنَاسٌ يُحَدِّثُونَكُمْ مَا لَمْ تَسْمَعُوا أَنْتُمْ وَلَا آبَاؤُكُمْ، فَإِيَّاكُمْ وَإِيَّاهُمْ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە لەكۆتایی ئومەتەكەیدا خەڵكانێك پەیدا دەبن كە درۆ هەڵدەبەستن، وشتی وا دەڵێن كە هیچ یەكێك لەپێش ئەوان نەیوتووە، فەرموودەی درۆ وداهێنراو دەگێڕنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێمان كرد كە لێیان دوور بكەوینەوە و لەگەڵیان دانەنیشین، وهەروەها گوێ نەگرین بۆ فەرموودەكانیان ؛ نەوەك فەرموودە هەڵبەستراوەكانیان جێگیر بن لە دڵماندا، و بەئاسانی نەتوانین ڕزگارمان بێت لێیان.
فإياكم إياهم: أمر بالابتعاد عنهم.
یەکێکە لە نیشانەکانى پێغەمبەرایەتی، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیدا سەبارەت بەوەى لە ئومەتدا ڕوودەدات، وبەو شێوەیە ڕوویدا کە ئەو باسیکرد.
دوورکەوتنەوە لە ئەوانەى درۆ دەکەن بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- و بەناوى ئاینی ئیسلامەوە، وگوێ نەگرتن بۆ درۆکانیان.
هۆشداری دان سەبارەت بە قبوڵكردنی فەرموودەكان وبڵاوكردنەوەیان مەگەر پاش دڵنیابوون لەڕاستی ودروستیان نەبێت.
زیاتر (2)
سەحیحی مسلم (1/ 12) (6).
قرة عين المحتاج في شرح مقدمة صحيح مسلم بن الحجاج (2/ 8).