پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە».
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە».
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا خَرَجَ مِنَ الغَائِطِ قَالَ: «غُفْرَانَكَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لەسەرئاوكردن دەربچووایە دەیفەرموو: داوای لێخۆشبوونت لێدەكەم ئەی الله.
سوننەتە بڵێت: (غفرانك) واتە: (خوایە لێم خۆش بە)؛ پاش دەرچوون لە شوێنی سەرئاوكردن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو حاڵەتێكیدا داوای لێخۆشبوونی لە خوای گەورە دەكرد.
ووتراوە: چەند هۆكارێك هەیە بۆ داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە لەپاش سەرئاوكردن، لەوانەیش: كەمتەرخەمی لە سوپاسگوزاری بەرامبەر نیعمەتە زۆرەكانی خوای گەورە، وئاسانكردنی دەرچوونی شتی ئازاردەر، ولەكاتی سەرئاوكردن سەرقاڵ دەبێت ویادی خوای گەورە ناكات.
زیاتر (8)
سونەنی أبي داود (1/ 24) (30).
سونەنی الترمذي (1/ 57) (7).
سونەنی ابن ماجه (1/ 200) (300).
موسنەدی أحمد (42/ 124) (25220).
توضيح الأحكام مِن بلوغ المرام.
لعبد الله البسام (1/ 351).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (1/ 397).