أم كلثوم بنت نبينا محمد بن عبد الله القرشية الهاشمية
الإسم
ئوم کەلسوم کچی پێغەمبەرمان موحەمەدی کوڕی عبد اللە ئەلقورەیشی ئەلهاشیمی
اسم الشهرة
ئوم کەلسوم -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
ئوم کەلسوم کچی پێغەمبەرمانە موحەمەد کوڕی عبدالله کوڕی عەبدولموتەڵیب -صلى اللە علیە وسلم- ئەلقورەشی ئەلهاشمی، دایکی خەدیجەی کچی خوەیلیدە، وعوتەیبەی کوڕی ئەبو لەهەب مارەی کرد پێش ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ببێت بە پەیامبەر، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەكو پەیامبەر نێردرا، وخواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: {تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ} واتە: {لەناوچێت وبشکێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە ڕسوا بوو ولە ناویش چوو}، باوکی -ئەبو لەهەب- پێی ووت: پێکەوە ناگونجێین ئەگەر کچەکەى تەڵاق نەدەیت، بۆیە لێی جیابوویەوە بەڵام نەیگواستبووەوە، ولەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە مەککە ومسوڵمان بوو کاتێک دایکی مسوڵمان بوو، وبەیعەتی دا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خوشکەکانى کاتێک ئافرەتەکان بەیعەتیان پێی دا وکۆچی کرد بەرەو مەدینە، وکاتێک روقەیەی کچی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد کە خێزانی عوسمانی کوڕی عەفان بوو؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئوم کەلسومیشی مارە کرد لە عوسمانى کوڕی عەفان، وئەمیش لە مانگی (رەبیعی یەکەم:ربیع الأول) بوو لە ساڵی سێی کۆچی، هەر لەو ساڵەدا لە مانگی (جمادی الآخرة:جەمادی ئاخیرە) گواستیەوە، خێزانی ئەو بوو هەتاوەکو وەفاتی کرد لەساڵی 9 وهیچ منداڵی نەبوو.