الفضل بن العباس
الإسم
فەزڵی کوڕی عەباس
اسم الشهرة
فەزڵی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت-
نبذة مختصرة
فەزڵی کوڕی عەباس کوڕی عەبدولموتەڵیب کوڕی هاشم کوڕی عەبدمەناف ئەلقورەشی ئەلهاشمی، ئەبو موحەمەد یان ئەبو عبد الله، هاوەڵێکی بەڕێزە، کوڕی مامی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، گەورەترینی نێو مناڵەکانى عەباس بوو، وسەرناوی -کونیەی- عەباس بەناوى ئەمەوە بوو -ئەبو فەزڵ-، بەشداری فەتحی مەککەى کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەساڵی 8، وبەشداری جەنگی حونەینی کرد، لەوانە بوو بە جێگیری مایەوە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەهلی بەیتی وهاوەڵان کاتێک خەڵکی پاشەکشەیان کرد، لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەی حەجی ماڵئاوایی بوو، ولە پشتی سواریەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە موزدەلیفەوە بۆ مینا، بۆیە پێی دەووترا: لە پشت سواریەكەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، فەزڵ ئامادەبوو کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی کرد وبەشدار بوو لە شۆردنی وئاوی دەکرد بەسەر دەستی عەلیدا، وناکۆکی هەیە لە نێوان گێڕەرەوەکان سەبارەت بە مێژووی وەفات کردنی، ڕاستترین گێڕانەوە ئەوەیە دەووترێت دەرچوو بۆ خاکی شام وەکو موجاهید ولە تاعونی عەمواسدا کۆچی دواییی کرد لە ئوردن لە ساڵی 18 لە سەردەمی خیلافەتی عومەری کوڕی خەتاب.