Skip to content

چی زیکرێک دەڵێیت لەپاش سەلامدانەوە لەنوێژ؟

الباب / الفصل
قسم الفقه

السؤال

س27: ما تقول من الأذكار بعد السلام من الصلاة؟

پ26: چی زیکرێک دەڵێیت لەپاش سەلامدانەوە لەنوێژ؟

الجواب

ج:«أَسْـتَغْفِرُ الله» ثلاث مرات.

«اللّهُـمَّ أَنْـتَ السَّلامُ، وَمِـنْكَ السَّلام، تَبارَكْتَ يا ذا الجَـلالِ وَالإِكْـرام».

«لا إلهَ إلاّ اللّهُ وحدَهُ لا شريكَ لهُ، لهُ المُـلْكُ ولهُ الحَمْد، وهوَ على كلّ شَيءٍ قَدير، اللّهُـمَّ لا مانِعَ لِما أَعْطَـيْت، وَلا مُعْطِـيَ لِما مَنَـعْت، وَلا يَنْفَـعُ ذا الجَـدِّ مِنْـكَ الجَـد».

«لا إلهَ إلاّ الله، وحدَهُ لا شريكَ لهُ، لهُ الملكُ ولهُ الحَمد، وهوَ على كلّ شيءٍ قدير، لا حَـوْلَ وَلا قـوَّةَ إِلاّ بِاللهِ، لا إلهَ إلاّ الله، وَلا نَعْـبُـدُ إِلاّ إيّـاه، لَهُ النِّعْـمَةُ وَلَهُ الفَضْل وَلَهُ الثَّـناءُ الحَـسَن، لا إلهَ إلاّ الله مخْلِصـينَ لَـهُ الدِّينَ وَلَوْ كَـرِهَ الكـافِرون».

«سُـبْحانَ اللهِ» ثلاثا وثلاثین مرة.

«الحَمْـدُ لله» ثلاثا وثلاثین مرة.

«اللهُ أكْـبَر» ثلاثاً وثلاثين مرة.

ثم يقول تمام المائة:

«لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير».

  • ويقرأ سورة الإخلاص والمعوذات. ثلاث مرات بعد صلاتي الفجر والمغرب، ومرة بعد الصلوات الأخرى.
  • ويقرأ آية الكرسي، مرة واحدة.

و: «أَسْـتَغْفِرُ الله»* سێ جار، *«واتە: داواى لێخۆشبوون لەخواى گەورە دەکەم».

  • «اللّهُـمَّ أَنْـتَ السَّلامُ، وَمِـنْكَ السَّلام، تَبارَكْتَ يا ذا الجَـلالِ وَالإِكْـرام» واتە: «خوای گەورە تۆ (السلام)يت ؛ هەموو ئاشتی وهێمنیەک تۆ دەیبەخشیت، وهەموو هێمنی وئاشتییەک لە تۆوە دێت، تۆ بەرز وپیرۆزیت ئەی خاوەنی شکۆمەندی وشەرەفمەندی».
  • «لا إلهَ إلاّ اللّهُ وحدَهُ لا شريكَ لهُ، لهُ المُـلْكُ ولهُ الحَمْد، وهوَ على كلّ شَيءٍ قَدير، اللّهُـمَّ لا مانِعَ لِما أَعْطَـيْت، وَلا مُعْطِـيَ لِما مَنَـعْت، وَلا يَنْفَـعُ ذا الجَـدِّ مِنْـكَ الجَـد» واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، هەموو خاوەنداری وموڵکێک تەنها بۆ ئەوە، وهەموو حەمد وستایشێک تەنها بۆ ئەوە، وئەوە لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە، خوایە کەس ناتوانێت ڕێگری بکات لە ئەو شتەی تۆ دەیبەخشیت، وکەسیش ناتوانێت ئەو شتە ببەخشیت ئەگەر تۆ ڕێگری بکەیت لەبەخشینی، ودەوڵەمەندی وسامان سوودی نابێت بۆ هیچ کەسێک -لەلای تۆ-، ودەوڵەمەندی وبەخشینی سامان تەنها لەلایەن تۆوە دێت».
  • «لا إلهَ إلاّ الله، وحدَهُ لا شريكَ لهُ، لهُ الملكُ ولهُ الحَمد، وهوَ على كلّ شيءٍ قدير، لا حَـوْلَ وَلا قـوَّةَ إِلاّ بِاللهِ، لا إلهَ إلاّ الله، وَلا نَعْـبُـدُ إِلاّ إيّـاه، لَهُ النِّعْـمَةُ وَلَهُ الفَضْل وَلَهُ الثَّـناءُ الحَـسَن، لا إلهَ إلاّ الله مخْلِصـينَ لَـهُ الدِّينَ وَلَوْ كَـرِهَ الكـافِرون» واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە، بەتەنها وتاکە ئەو زاتە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو موڵک وخاوەنداریەک تەنها بۆ ئەوە، و هەموو ستایشێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە، هیچ توانا وهێزێکمان نییە مەگەر خواى گەورە پێمان ببەخشێت، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە، وتەنها ئەو زاتە دەپەرستین، وهەموو نیعمەت وفەزڵێک ئەو دەیبەخشێت وهەموو ستایشێکی چاک وجوان تەنها بۆ ئەوە، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە، لە ئاینداریماندا دڵسۆزین (تەنها) بۆ ئەو زاتە ئەگەرچیش کافرەکان -بێباوەڕەکان- پێیان ناخۆش بێت».
  • «سُـبْحانَ اللهِ» سی وسێ جار دەڵێت.
  • «الحَمْـدُ لله» سی وسێ جار دەڵێت.

«اللهُ أكْـبَر» سی وسێ جار دەڵێت.

پاشان لەجاری سەدەهەم، دەڵێت:

«لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير» واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، هەموو خاوەنداری وموڵکێک تەنها بۆ ئەوە، وهەموو حەمد وستایشێک تەنها بۆ ئەوە، وئەوە لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە».

  • وسورەتی -الإخلاص- و -الفلق- و -الناس- دەخوێنێت ؛ سێ جار، لەپاش نوێژی بەیانی ومەغریب، ویەک جار لەپاش نوێژە فەرزەکانى تر.
  • وئایەتی کورسی -الکرسي- ؛ یەک جار دەخوێنێت.