Skip to content

«نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین».

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین».

«لَا عَدْوَى، وَلَا طِيَرَةَ، وَيُعْجِبُنِي الْفَأْلُ» قَالَ قِيلَ: وَمَا الْفَأْلُ؟ قَالَ: «الْكَلِمَةُ الطَّيِّبَةُ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە بیروباوەڕی خەڵكی جاهیلیەت بەوەی نەخۆشی خۆی دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر ؛ بەبێ قەدەری خوای گەورە، ئەمە بیروباوەڕێكی پوچەڵە. وباوەڕبوون بە شومیەتی پوچەڵە، ئینجا باوەڕ بە شومێتی بێت لە هەرشتێكی بیستراو یان بینراو، لە باڵندە وئاژەڵ ونەخۆش وژمارەكان وڕۆژەكان وهتد. لێرەدا باسی باڵندەی كرد كە بەدەستەواژەی -الطیرة- لە فەرموودەكەدا هاتووە؛ وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی لەلای خەڵكی جاهیلیەت بڵاو بوو، پێش دەستپێكردنی كارێك یان سەفەرێك یان بازرگانیەك باڵندەكەیان هەڵدەدا، ئەگەر بەلای ڕاست بڕۆیشتیایە ؛ بەهیوا بوون وكارەكەیان دەكرد، وئەگەر باڵندەكە بەرەو لای چەپ بڕۆیشتایە ؛ ڕەشبین دەبوون وكارەكەیان نەدەكرد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە -فەئل : قسەی جوان وشیرین-ی پێ خۆشە، ئەمیش ئەو قسانەیە مرۆڤ دەیبیستێت لە وشەی جوان وباش ودەبنە هۆی ئاسوودەبوونی، و وایلێدەكەن گومانی باش ببات بە پەروەردگاری.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

تەوەكول وپشت بەستن تەنها بە الله، وهەموو خێرێك تەنها بەدەستی الله یە، وشەڕ وزیانیش تەنها الله دووری دەخاتەوە -سبحانه وتعالی-.

نەهی كردن لە شومێتی، ئەمیش بریتیە لە باوەڕبوون بە شومێتی لە هەندێك شتدا، و بەهۆیەوە هەندێك كردەوە نەکرێت.

وشەی جوان وشیرین -فەئل- لە شومێتی نییە ؛ كە نەهی لێكراوە، بەڵكو وشەی جوان لە گومان باشییە بە الله -سبحانه وتعالی-.

هەموو شتێك ڕوودەدات بە ئەندازەگیری وقەدەری الله ی تاك وبێ هاوتا وبێ هاوبەش -سبحانه وتعالی-.

سەرچاوەكان
زیاتر (12)

سەحیحی البخاري (7/ 135) (5756).

سەحیحی مسلم (4/ 1746) (2224).

فتح المجيد شرح كتاب التوحيد.

لعبد الرحمن التميمي (ص310).

القول المفيد على كتاب التوحيد.

لابن عثيمين (1/ 570).

الملخص في شرح كتاب التوحيد.

لصالح الفوزان (ص230).

الجديد في شرح كتاب التوحيد.

لمحمد القرعاوي (ص255).

التمهيد لشرح كتاب التوحيد.

لصالح آل الشيخ (ص333).