مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە».
لە حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ سەبارەت بە هەندێک کردەوە وەکو پەرستن ئەنجامم دەدا لە جاهیلیەتدا وەکو خێرکردن وئازادکردنی کۆیلە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، ئایا هیچ پاداشتێکم دەدرێتەوە (لەسەر ئەنجامدانیان)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە».
قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَرَأَيْتَ أَشْيَاءَ كُنْتُ أَتَحَنَّثُ بِهَا فِي الجَاهِلِيَّةِ مِنْ صَدَقَةٍ أَوْ عَتَاقَةٍ، وَصِلَةِ رَحِمٍ، فَهَلْ فِيهَا مِنْ أَجْرٍ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَسْلَمْتَ عَلَى مَا سَلَفَ مِنْ خَيْرٍ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە کافر ئەگەر مسوڵمان بێت ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەسەر ئەو کردەوە چاکانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی پێش موسوڵمان بوونی وەکو خێر کردن وئازادکردنی بەندە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی.
أتحنث: أتعبد.
کردەوە چاکەکانى کافر لە دونیادا ؛ بێ پاداشتە لە قیامەتدا لەکاتێک خاوەنەکی بە بێ باوەڕی مردووە
زیاتر (7)
سەحیحی البخاري (2/ 114) (1436).
سەحیحی مسلم (1/ 113) (123).
المفهم (1/332).
شرح النووي على مسلم (2/140).
عمدة القاري شرح صحيح البخاري (22/ 96).
فتح الباري لابن حجر (3/ 302).
البحر المحيط الثجاج (3/499).