خالد بن الوليد بن المغيرة المخزومي
الإسم
خالید کوڕی وەلید کوڕی ئەلموغیرە ئەلمەخزومی
اسم الشهرة
خالیدی کوڕی وەلید -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
خالید کوڕی وەلید کوڕی ئەلموغیرە کوڕی عبدالله کوڕی عومەر کوڕی مەخزوم ئەلقورەشی ئەلمەخزومی؛ ئەبو سولەیمان، شمشێری خودا -سیف الله-، هاوەڵێکی بەڕێزە، یەکێک بوو لە پیاوە ناودار وبەناوبانگەکانى نێو قورەیش لە جاهیلیەتدا، وبەشداری هەموو جەنگەکانى کرد لەگەڵ کافرەکان هەتاوەکو پەیمانى حودەیبیە، پاشان لە ساڵی حەوت مسوڵمان بوو پاش جەنگی خەیبەر، ووتراوە: پێشتر مسوڵمان بووە، وئامادەى فەتح وڕزگارکردنی مەککە بوو لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وئازایەتی گەورەی تێدا نیشاندا، پاشان ئامادەى جەنگی حونەین وتائیف بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بۆئەوەى بتی ئەلعوزا بڕوخێنی؛ ئەویش ڕووخاندی، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتی فەرمووی: (پیاوێکی چاکە عبداللە -بەندەى خودا- وکەسی نزیک؛ خالیدی کوڕی وەلید، شمشێرێک لە شمشێرەکانى خواى گەورە، کە خواى گەورە زاڵی کردووە بەسەر کافرەکاندا)، لە ساڵی 21 کۆچی دواییکرد.